رووداوێکی هاتووچۆ لە سلێمانی پێنج برینداری لێدەکەوێتەوە
بارهەڵگرێک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود خۆی بە هەشت ئۆتۆمبێلدا دەکێشێت
K24 - هەولێر:
بارهەڵگرێک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود ئیستۆپی نامێنێت و خۆی بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا دەکێشێت و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار دەبن.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، لەو رووداوەدا پێنج کەس بریندار بوون کە یەکێکیان شۆفێری تەکسیە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
ئاماژەی بەوەشدا، شۆفێری بارهەڵگرەکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بەپێی وێنە و ڤیدیۆی رووداوەکە، بارهەڵگرەکە خۆڵ و بەردی هەڵگرتووە و بەهۆی رووداوەکەوە ژمارەیەک درەختی شکاندووەتەوە و زیانی بە هەشت ئۆتۆمبێل گەیاندووە، هەورەها قەرەباڵغییەکی زۆری لە شەقامەکە دروستکردووە.