دوای دەرکەوتنی لە بەرنامەی پەیبەری کوردستان24؛ پارێزگاری هەولێر داواکاری منداڵێکی نەخۆش جێبەجێ دەکات
K24 - هەولێر:
نوور سۆران عەبدوڵڵا ئەو کچەی تووشی نەخۆشی دەگمەنی پیری پێشوەختە بووە، دوای ئەوەی لە بەرنامەی [پەیبەر]ـی کوردستان24 و حەز و داواکارییەکانی خۆی خستەڕوو، پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا داواکارییەکانی بۆ جێبەجێ بکات.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، بڕیاریاندا هەردوو داواکارییەکەی ئەو منداڵە جێبەجێ بکەن.
نوور سۆران ئەو کچە منداڵەی دانیشتووی پارێزگای هەولێرە و نەخۆشی پیری پێشوەختەی هەیە، لە بەرنامەی پەیبەری کوردستان24 چیرۆکی ژیانی خۆی گێرایەوە و باسی لەوەکرد، بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە و لەترسی ئەوەی ئازاری پێ نەگات، باوکی دڵی نایەت بینێرێتە قوتابخانە، گوتیشی: حەز بە ژوورێکی پەمەیی و ئایفۆنێکی 13 دەکەم.
بەرنامەی پەیبەر، بەرنامەیەکی نوێی کوردستان24ـە و کار لەسەر ئەو چیرۆک و شوێنانە دەکات کە تێیدا ژیانکردن بە شێوازێکی جیاوازە.
کوردستان24، دامەزراوەیەكی تایبەت بە توێژینەوە و راگەیاندنە، وەك نێوەندێكی میدیایی ھەمەجۆر بەشێوەیەکی درووست و بابەتیانە و بە پێی پهرهنسیپی "بهرپرسیاریهتی كۆمهڵایهتی"، ئهركه پیشهییهكانی بهرانبهر (نیشتمان، تاكهكانی كۆمهڵگه، ئازادیه كهسییهكان) بهجێدهگهیهنێت.
ئامانجی دامەزراوەی كوردستان24، گەشەپێدانی ئەو رووخسارە میدیاییەیە کە میدیا لە کوردستان دەقی پێوە گرتووە و دەیەوێت ببێتە رێنیشاندەر بۆ جیھانێکی نوێی کاری میدیایی لە ناوچەكە بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی.