چین... بەهۆی باران بارین ولافاوەوە 11 کەس گیانیان لەدەستدا

K24 - هەولێر
بەپێی ئامارێکی نوێی کەناڵی فەرمی سی سی تی ڤی، بەهۆی ئەو لافاوەکەی پەکین، ئەمڕۆ سێشەممە، لانیکەم 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 27 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.
تەنها لە ماوەی 40 کاتژمێر بارانبارینی بەخوڕدا لە پەکینی پایتەختی چین، هاوتایە لەگەڵ تێکڕای تەواوی مانگی تەمموز.
بەگوێرەی هەواڵی کەناڵەکە، ئەمڕۆ شی جینپینگ، سەرۆکی چین داوای کردووە هەموو هەوڵێک بدەن بۆ رزگارکردنی بێسەروشوێنەکان یان ئەوانەی گیریانخواردووە، هەروەها چارەسەری بریندارەکان بکەن، دڵنەوایی کەسوکاری قوربانییەکان بدەن و تا دەتوانرێت بڕی زیانەکان کەمبکەنەوە.
دەشڵێت: بەهۆی ئەو لافاوەکەی پەکین، ئەمڕۆ سێشەممە، لانیکەم 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 27 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن، هەروەها رۆژی دووشەممەش، بەهۆی لافاوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدستداوە، بەرزترین ئاستی هۆشداریش دراوە لە لافاو و زەوی لەرزین لە پایتەخت، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە.
فەرمانگەی کەشناسی پەکین بڵاویکردەوە، لە ماوەی 40 کاتژمێری نێوان ئێوارەی شەممە تا بەیانی دووشەممە، 170.9 ملم باران لە پەکین باریوە، کە دەکاتە تێکڕای بارانبارین لە تەواوی مانگی تەمموزدا.