جوتیارێک بۆ یادی هاوسەرگیرییەکەیان کێڵگەیەکی گوڵەبەڕۆژە بە دیاری دەداتە هاوسەرەکەی

لی ویلسۆن و رینی
لی ویلسۆن و رینی

K24 - هەولێر

جوتیارێکی ئەمەریکی کێڵگەیەکی گەورەی گوڵەبەڕۆژەی چاند، تاوەکو بە دیاری بیداتە هاوسەرەکەی، کە لە قۆناغی ئامادەییەوە خۆشی دەوێت تاوەکو ئێستاش بەردەوامن.

لو ویلسۆن، لەکانساس بە میدیا ناوخۆییەکانی گوت: لەسەر 80 دۆنم زەوی 1.2 ملیۆن گوڵەبەڕۆژەی بۆ هاوسەرەکەی چاندووە، گوتیشی: بە هاوکاری کوڕەکەم بەنهێنی ئەو کارەم کردووە و ئەمەش بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی هاوسەرگیریمانە لەگەڵ رینی هاوسەرم.

لەسەر سورپرایزی هاوسەرەکەی رینی بە ئەی بی سی، ئەمەریکی راگەیاند، ئەوە وایلێکردم هەست بە تایبەتمەندییەکی زۆر بکەم، دیاری ساڵڕۆژی هاوسەرگیری ناتوانرێت لە کێڵگەیەکی گوڵەبەڕۆژە زیاتر بێت.