وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی یەکەمەکانی قوتابخانە ئیسلامییەکان خەڵات دەکات

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی

K24 – هەولێر:

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی 10 یەکەمەکانی قوتابخانە ئیسلامییەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکەمی پەیمانگەی ئەزهەر خەڵات کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (8ـی ئابی 2023)، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە مەراسیمێکدا خەڵاتی بەخشییە 10 یەکەمەکانی قوتابخانە ئیسلامییەکانی سەربەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکەمی پەیمانگای ئەزهەر، هاوکات وێڕای پیرۆزبایی لە قوتابییە یەکەمەکان، دەستخۆشی لە مامۆستایان و پەروەردەکاران کرد، کە توانیویانە رۆڵی زانستی خۆیان بگێڕن لە گەیاندنی پەیامی زانست و پەروەردەیی ئایینی.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، جەختی لەپشتیوانی کردنی پرۆسەی زانستی و رێکخستنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن بەشێوەی سەردەمیانەو دابین کردنی پێداویستییە پەروەردەییەکان بۆ خوێندنی قوتابخانە ئیسلامییەکان دووپاتکردەوە.

لە مەراسیمەکەدا، پشتیوان سادق، پڕۆژەی دابینکردنی دەرماڵەی مانگانە بۆ قوابیانی پەیمانگای ئەزهەر راگەیاند و کە بەپاڵپشتی حکوومەتی کوردستان بڕێک هاوکاری مانگانە بۆ قوتابیانی ئەزهەر دابین دەکرێت.

س
س
Fly Erbil Advertisment