نه‌جات نه‌جم: رێككاره‌كانی سه‌لامه‌تی هاتووچۆ له ئاستی پێویستدا نییه
K24 – هەولێر:
رێژه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستان زیاد بووه و به‌هۆی ئه‌و رووداوانه هاووڵاتیان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی گیانله‌ده‌ستدان ده‌بنه‌وه، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی تۆتاڵ بۆ په‌ره‌پێدان و راهێنانی هاتووچۆ پێی وایه رێككاره‌كانی سه‌لامه‌تی له ئاستی پێویستدا نین.
نه‌جات نه‌جم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی تۆتاڵ بۆ په‌ره‌پێدان و راهێنانی هاتووچۆ تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و رووداوانه‌ی رۆژانه رووده‌ده‌ن، ده‌رئه‌نجامی رێككاره‌كانی حكومه‌تن له ماوه‌كانی رابردوودا بۆ ره‌وشی هاتووچۆ، گوتیشی ئه‌و ده‌رئه‌نجامه به‌راورد به‌و رێككاره سستانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر زۆر كه‌متره.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له 16ـی تشرینی 2019ـوه داوا له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه پلانه‌كانیان سه‌باره‌ت به ره‌وشی هاتووچۆ دابنێن به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ و قوربانییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان كه ژماره‌یان نۆ وه‌زاره‌ته و هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، په‌روه‌رده، ئه‌وقاف، رۆشنبیری، ته‌ندروستی، شاره‌وانی، كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، گواستنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌گرێته‌وه، زیاتر له ساڵێك خه‌ریكی كۆبوونه‌وه و راوێژكاری بوون، پێوه‌ری سه‌لامه‌تییان دانا.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه پێوه‌ری سه‌لامه‌تی بۆ ئه‌وه بوو كه هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و بابه‌ته خه‌رج نه‌كرێت و هاوكات به‌هۆیه‌وه رێژه‌ی رووداوه‌كان كه‌م بكرێته‌وه، گوتیشی هه‌ر یه‌ك له‌و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیدارانه له ئاستی باڵادا به‌شدارییان له ئاماده‌كردنی كۆنووسی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته و دانانی پێوه‌ره‌كان كرد و دواتر له 18ـی تشرینی یه‌كه‌می 2020 ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌دوای ئه‌و رێككه‌وته‌وه ئه‌و بابه‌ته بێسۆراغ ماوه‌ته‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی ئه‌و بابه‌ته و جێگیرنه‌بوونی زۆرن، یه‌كێك له‌وانه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه داوای ده‌كرد هه‌ندێك خاڵ بچێته سه‌ر كۆنووسه‌كه، به‌ڵام ئه‌مه پاره‌ی تێده‌چوو، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌ندێك مه‌رجی هه‌بوو، كه په‌یوه‌ندی به پێوه‌ری سه‌لامه‌تییه‌وه نه‌بوو. جه‌ختیشیكرده‌وه كه تا ئێستا دوای چه‌ندین به‌دواداچوون، به‌ڵام سۆراغی ئه‌و كۆنووسه‌یان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها به پێویستیشی زانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ، هه‌نگاو رێككاره‌كانی وڵاتان بگیردرێته‌به‌ر، گوتیشی هه‌رچه‌نده رێگا و شه‌قامه‌كانی كوردستان هاوتای رێگا و شه‌قامه‌كانی وڵاتان نییه، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌مان رێككاری ئه‌وان بگیردرێته‌به‌ر، گوتیشی به‌ر له‌هه‌موو شتێك لایه‌نی په‌روه‌رده و فێركردنه.
رۆژی 16ـی ته‌ممووزی 2023، هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پلانێكی جیهانی هه‌یه كه له‌سه‌ر پێنج پایه كار ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك تاوه‌كو ساڵی 2030، رووداو و قوربانییه‌كانی هاتووچۆ رێژه‌ی 50% كه‌مببێته‌وه، گوتیشی، به‌شێكی ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندییان به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه هه‌یه، كه یه‌كێكیان ئه‌پده‌یتكردنه‌وه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی هاتووچۆ كه په‌یوه‌ندی به دانانی كامێرانی چاودێرییه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ش.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیشكرده‌وه، له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا چه‌ندین جۆر كامێرا بۆ چاودێریكردنی تیژڕه‌وی هاتووچۆ به‌كارده‌هێنرێ، له‌وانه‌ش كامێرای خاڵ بۆ خاڵ، كامێرای خولاو، كامێرای جێگیر و كامێرای سه‌ر ترافیكلایته‌كان، باسی له‌وه‌ش كرد كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له هه‌ندێك وڵات‌دا ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی تیژڕه‌وی به‌كارده‌هێنرێت.