وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان: زیاتر لە 500 هەزار لیتر به‌نزین گەیشتە هەرێمی کوردستان
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان گه‌یشتی 500 هه‌زر لیتر به‌نزینی بۆ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی سامانه سرووشتییه‌كان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونی بەنزین و دابەزاندنی نرخەکەی، بڕی 540,000 لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە بەنزینخانەکان بە نرخی 750 دینار دابەش دەکرێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بڕیارە هەر ئەمڕۆ بڕی 1،512،000 لیتر بەنزینی دیکەش بگاتە هەرێمی کوردستان.
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ هاوردەکردنی بەنزینی زیاتر، مۆڵەتی هاوردەکردنی داوەتە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت.