بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە مەکسیک 18 کەس گیانیان لەدەستدا

وێنەی پاسەکە
وێنەی پاسەکە

K24 - هەولێر:

پۆلیسی مەکسیک بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیکی شاری تیخوانا، 18 کەس گیانیان لەدەستدا و 22 کەسی دیکەش برینداربوون.

بە گوێرەی میدیاکانی مەکسیک رووداوەکە کاتێک روویداوە، کە شۆفێری پاسەکە بەهۆی ماندوێتیییەوە خەوی لێکەوتووە و بەهۆیەوە پاسەکە کەوتووەتە ناو دۆڵێکەوە بە قوڵای 50 مەتر.

پۆلیسی مەکسیک باسی لەوەشکردووە، زۆرینەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، پەنابەری نایاسایین و بەرەو سنوورەکانی ئەمەریکا بەڕێوەبوون.

ئاژانسی رۆیتەرز لەبارەی ئەو رووداوەوە ئەوەی خستەڕوو، کە لەنێو پاسەکەدا 42 سەرنشین هەبوون و بەرەو شاری تیخوانا بەڕێکەوتوون کە هاوسنوورە لەگەڵ ویلایەتی کالیفۆرنیا، هەروەها شۆفێری پاسەکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.