هەولێر بۆ ئامادەکردنی یاریزانەکانی بۆ یاریی کۆتایی هانای بۆ راوێژکارێکی دەروونی بردووە

گوتاری راوێژکارە دەروونییەکە بۆ یاریزانان
گوتاری راوێژکارە دەروونییەکە بۆ یاریزانان

هەولێر بۆ ئامادەکردنی یاریزانەکانی بۆ یاریی کۆتایی جامی عێراق لە یاریی بەرامبەر قوە جەوییە لەسەر داوای راهێنەر پەنای بۆ راوێژکارێکی دەروونی بردووە.

ئالان حوسێن نێردراوی کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، پێش ئەوەی یاریزانانی هەولێر دوایین مەشق و راهێنانیان لە بەغدا بۆ یاریی کۆتایی جامی عێراق بکەن، باسم محەمەد ئیسماعیل راوێژکاری دەروونی و تەندروستی گوتارێکی بۆ یاریزانەکانی یانەکەی قەڵاومنارە پێشکەش کرد و لە رووی دەروونییەوە ئامادەی کردن بۆ یارییەکەی سبەی.

راوێژکارە دەروونییەکە لەسەر داوای عەباس عوبێد راهێنەری یانەی هەولێر دەستبەکاربووە و ئەمە یەکەمجار نییە راهێنەرەکەی هەولێر بۆ ئامادەکردنی یاریزانەکانی پەنا بۆ ئەم راوێژکارە دەروونییە دەبات و پێشتریش چەند جارێکی دیکە پێش یارییە گرنگەکان لە رووی دەروونییەوە یاریزانەکانی قەڵای زەردی بۆ یارییەکان ئامادەکردووە. راوێژکارە دەروونییەکە هاوڕێیەکی نزیکی عەباس عوبێدە و خۆبەخشانە راوێژی دەروونی بۆ یاریزانانی یانەکەی پایتەخت دەکات.

یانەی هەولێر کە یەکەمجارە لە یاریی کۆتایی جامی عێراق یاریی دەکات 10 ساڵە لە کێبڕکێکردن لەسەر نازناوەکان دوورکەوتووەتەوە.

باسم محەمەد ئیسماعیل راوێژکاری دەروونی و تەندروستی