مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت

K24 – هەولێر

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە 5/8/2023، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت و هەروەها سبەی مووچەی یەکەی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.

وەک لە خشتەی وەزارەتی دارایی هاتووە، رۆژی دووشەممە 7/8/2023، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن دابەش دەکرێت.

رۆژی سێشەممە، مووچەی کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانیە سیاسییەکان، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش دەدرێت.

رۆژی پێنجشەممە 3/8/2023، وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە و هەمان رۆژ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا.

خشتەی دابەشکردنی مووچە
خشتەی دابەشکردنی مووچە