بومەلەرزەیەک ئەفغانستان و ناوچەکانی دەوروبەری هەژاند
K24 – هەولێر:
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەفغانستان، بوومەلەرزەیەکی بەهێز کابولی پایتەختی ئەفغانستان و ناوچەکانی دەوروبەری هەژاندووە.
ئەمڕۆ شەممە (5ـی ئابی 2023)، میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 5 پلە بە پێوەری رێختەر، کابولی پایتەختی ئەفغانستان و ناوچەکانی دەوروبەری هەژاندووە.
لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکردووە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5 پلە بە پێوەری رێختەر ئەفغانستانی گرتەوە هاوکات کاریگەری لەسەر وڵاتی پاکستانیش هەبووە و دانیشتوانی هەستیان پێکردووە.
پێشتریش لەئەنجامی ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی کە لە مانگی ئازاری رابردوودا باکووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستانی گرتەوە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 150 کەسی دیکەش برینداربوون.