عێراق... گەورەترین تۆڕی بازرگانی کردن بە ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکران

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی بۆ کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق بەهاوکاری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندنەوەی گەورەترین تۆڕی ماددە هۆشبەرەکانی لە عێراق راگەیاند ولەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی 500 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر.

بەڕێوبەرایەتی گشتی بۆ کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "مەفرەزەکانمان، لەماوەی 72 کاتژمێردا، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی گەورەیان بە هەماهەنگی و بەشداریکردن لەگەڵ کۆنترۆڵی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، کە دیارترین تۆڕی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان هەڵوەشێنرایەوە.

بەرێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم تۆڕە دابینکەر و هەناردەکاری سەرەکی ماددەی هۆشبەرە لە عێراقدا، کە حەبی کاپتاگۆنی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکانی تا ناوەند و باشوور و رۆژئاوای وڵات درێژدەبێتەوە".

لەراگەیندراوەکەشدا هاتووە: "تۆڕەکە لە هەشت تۆمەتبار پێکهاتووە، کە سەرۆک باندەکەش لە نێویاندایە، و ئەوان بە تەواوی دەستگیرکراون و دانیان بەوەدا ناوە کە ماددە هۆشبەرەکانیان لە چەند شوێنێکدا هەڵگرتووە، کە زۆربەیان لە شوێنە سەختەکان بوون لە ژێر زەویدا و دەرگای شاراوەیان هەبووە."

گوتیشی: "دوای ئەنجامدانی پشکنینی بنەڕەتی، دەست بەسەر (450) کیلۆ حەبی کاپتاگۆنی ماددەی هۆشبەر و 50 کیلۆگرام تلیاکدا گیراوە، هەروەها تۆمەتبارەکان بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکران بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن".