ئیتالیا 57 کۆچبەر رزگار دەکات و 30 کۆچبەری دیکەش بێسەرووشوێنن

K24 – هەولێر:
دەسەڵاتدارانی ئیتالیا رایدهگهیهنن، پاسەوانی کەناراوەکانی ئەو وڵاتە تەرمی دوو کۆچبەری دۆزیوەتەوە و 57 کۆچبەریشی رزگارکردووە.
پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتالیا ئاشکراشی دەکات، 30 کۆچبەر بێسەرووشوێن ماونەتەوە.
ئهوهشی خستهڕوو، کۆچبەرەکان لەرێگەی دوو بەلەمەوە لە بەندەرێکی تونس بەڕێکەتبوون.
پێشتر نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندبوو، ئەو بەلەمانەی قاچاخییەکانی تونس بەکاریدەهێنن سەلامەتی نییە و ئەمەش وایکردووە مەترسییەکی زیاتر لەسەر کۆچبەران دروست بکات.
ههروهها رۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی پێشتر بڵاویكردبووهوه، ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەنیازە رێککەوتنێکی هاوبەش لەگەڵ ئیتالیا ئەنجام بدات بۆ راگرتنی هاتنی کۆچبەران بەسەر دەریای ناوەڕاست و ناردنەوەیان بۆ باکووری ئەفریقا.
رۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی راشیگەیاندبوو، سوناک لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و بەرپرسی خزمەتگوزاریی شارستانی "سیمۆن کەیس" رەوانەی ئیتاڵیا کردووە بۆ ئەوەی دوو رۆژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئیتاڵیا کۆبوونەوە ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی کار لەسەر رێککەوتنێک بکەن.