سوید هۆشداری دەدات

لە 50 ساڵی رابردوودا باران بەو بڕە نەباریووە

K24 – ستۆکهۆڵم

شەپۆلێکی بارانبارینی بە خوڕ سویدی گرتووەتەوە و بە جۆرێک لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا باران بەو بڕە زۆرە لە سوید نەباریووە، کەشناسی هۆشداری داوەتە هاووڵاتییان.

ئاوارە هەورامی، پەیامنێری کوردستان24 لە ستۆکهۆڵم رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلێکی بارانی بە خوڕ لە سوید کەشناسی هۆشداری داوەتە هاووڵاتییان لە دروستبوونی لافاو.

پەیامنێرمان راشیگەیاند، بەپێی راپۆرتی کەشناسی سوید لە 50 ساڵی رابردوودا یەکەم جارە باران بەو بڕە و لە ماوەیەکی کورتدا لە سوید ببارێت.

بەگوێرەی راپۆرتی کەشناسی، کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە بارانبارینە ئەم هەفتەیە کاریگەرییەکانی لەسەر سوید بەردەوام دەبێت و لە زۆربەی کاتدا باران دەبارێت.

.