تۆمەتبارێک بە زیاتر لەسێ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا
K24 - هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، بازرگانێکی ماددەهۆشبەرەکان لە پاریزگای ئەنبار دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، تیمی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەهاوکاری هەواڵگری توانیان بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان لە قەزای رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار دەستگیربکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو بازرگانە، دەست بەسەر سێ کیلۆ و 430 گرام، ماددەی هۆشبەر دا گیرا، دواتر تۆمەتبار رادەستی لایەنی تایبەتمەند کرا بۆ گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان لە دژی.