دوایین زانیاری له‌باره‌ی چاره‌نووسی نێیمار
له شه‌وی رابردووه‌وه زۆرترین هه‌واڵ له‌باره‌ی چاره‌نووسی نێیمار دا سیلڤا بڵاو ده‌كرێته‌وه، رۆژنامه‌نووسه ناوداره‌كه‌ی ئیتاڵیاش دوایین زانیاریی ده‌خاته‌ڕوو.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فڕه‌نسا شه‌وی رابردوو بۆمبێكی ته‌قانده‌وه و رایگه‌یاند نێیمار به به‌رپرسانی پاریس سانجێرمانی گوتووه ده‌یه‌وێت ئه‌م هاوینه یانه‌كه جێبهێڵێت.
لیكیپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه نێیمار ده‌یه‌وێت به خواستن و بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزی بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا و له‌پێناو ئه‌وه‌ش ئاماده‌یه مووچه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه فابریزیۆ رۆمانۆ پسپۆڕی بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان رایگه‌یاندووه لویز ئێنریكی راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان رێگری له رۆیشتنی نێیمار ناكات، كارگێری پاریسیش چاوه‌ڕێی ئۆفه‌رێكی باش ده‌كات و ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری نێیمار بێت.
فابریزیۆ ده‌شڵێت: نێیمار و پاریس به‌یه‌كه‌وه دانه‌نیشتوون و باسی جیابوونه‌وه‌یان له‌یه‌كتری نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌ردووكیان له‌یه‌كتر بێزاربوون و له‌وه تێده‌گه‌ن رازین ئه‌گه‌ر له‌م هاوینه له‌یه‌كتر جیاببنه‌وه.
فابریزیۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه نێیمار بارسێلۆنای خۆشده‌وێت و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و یانه‌یه، به‌ڵام بارسێلۆنا هیچ هه‌وڵێكی بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌داوه.
رۆژنامه‌نووسه ئیتاڵیاییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه نێیمار ته‌نیا به فه‌رمی له لایه‌ن یانه‌ی لۆس ئانجلس گاڵاكسی ئه‌مریكا ئۆفه‌رێكی پێگه‌یشتووه، له پرێمه‌رلیگ هیچ شتێكی فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار بوونی نییه، به‌ڵام له خولی سعوودیه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره به‌رازیلییه ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا به كردار هیچ شتێك بوونی نییه.
نێیمار دا سێلڤا تا هاوینی 2025 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ماوه و ساڵانه چل ملیۆن و 800 هه‌زار یۆرۆ مووچه وه‌رده‌گرێت.