نرخی نەوتی خاوی برێنت دابەزی

K24 - هەولێر

 لەگەڵ مەترسییەکان لە سستبوونەوەی خواستی چین، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەدا دابەزی.

دوای بڵاوبوونەوەی داتا نەرێنییەکنای بازرگانی چین، مەترسییەکان بە کەمبوونەوەی خواستی وڵاتەکە و بەردەوامی کەمکردنەویە ئاستی بەرهەمهێنان لە لایەن سعوودیە و رووسیاوە باڵی بەسەر بازاڕەکاندا کێشاوە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا 0.2 بۆ 86 دۆلار دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە هەمان رێژە بۆ 82.73 دۆلار دابەزی.

ئەمە لە کاتێکدایە نرخی هەردوو جۆر نەوت لە مامەڵەکانی دوێنێیاندا بەرزبوونەوە.

چیۆکی چین، گەورە راوێژکاری ئابووری لە سانوارد ترێندینگ رایگەیاند، بۆ بەرزبوونەوەی زیاتر نرخی نەوت دووچاری ئاستەنگی بووەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ مەترسییەکان لە گەشانەوەی ئابووری چین و خواست بۆ سەر سووتەمەنی دەگەڕێتەوە.