واشنتن: سزاكان بەهۆی کارکردنی کۆمپانیا رووسییه‌كان لە عێراق نه‌گۆڕاون
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایدەگەیه‌نێت، سزاکانی سەر عێراقیان بەهۆی کارکردنی کۆمپانیاکانی رووسیا لەو وڵاتە گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.
ماتی‌و میللەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئاشکرای دەکات، هەموو ئەو سزایانەی بەسەر رووسیایاندا سەپاندووە وەک خۆیان جێبەجێ دەکرێن.
میللەر هه‌روه‌ها گوتی: بەردەوام دەبین لەوەی هەموو ئەو سزایانەی بەسەر رووسیاماندا سەپاندوون، وەک خۆیان جێبەجێ بکرێن. هیچ لێخۆشبوونێکیشمان بۆ عێراق دەرنەکردووە و سیاسەتی ئێمە بەرانبەر بە عێراق لە بەرانبەر کارکردنی کۆمپانیا رووسییەکان لەو وڵاتە گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە".
ده‌شڵێت: ئێمە بە رژدی دژی داگیرکاری بێ پاساوی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا وەستاوینەتەوە. لە کاتێکدا، رووسیا هیچ ئاماژەیەکی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و بەشداریکردنی جددی لە گفتگۆکردن پیشان نەداوە، ئێمە بەردەوام دەبین لە سەپاندنی سزا، لە نێویشیاندا کەمکردنەوەی داهاتی ئەو وڵاتە کە لە رێگەی سێکتەری نەوت و غازدا دەستی دەکەوێت".
میلله‌ر گوتیشی: "رووسیا بە روونی پیشانیداوە، دابینکارێکی باوەڕپێکراوی وزە نییە و بەردەوام پشتپێبەستنی وڵاتانی دیکە بۆ بەرژەوەندییەکانی کریملن بەکاردەهێنێت."
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا چه‌ندین سزای دارایی و ئابووری و بانكیان خستووه‌ته سه‌ر مۆسكۆ.