سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمەریکا دەکات بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و کونسوڵی گشتی ئەمەریکا
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و کونسوڵی گشتی ئەمەریکا

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان دەکات بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.

رۆژی پێنجشەممە (10ـی ئابی 2023)، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئێرڤن هیکس کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە مەبەستی ماڵئاواییکردن و بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەمەریکای کرد بۆ کارکردن و هەوڵەکانی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست .

کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا پشتیوانیی بوون و هەماهەنگییەکی باش و بەهێزیان لەگەڵ کونسوڵخانەی ئەمەریکا هەیە.

0
0
0
0