پۆلیسێکی عێراق بەشەق پەلاماری شۆفێرێکی بارهەڵگر دەدات

داخرانی بازگەی دارەمان لەبەردەم تێپەڕبوونی بارهەڵگرەکان بووەتە بابەتێکی دووبارە بووەوەی هەفتانەیە و لە بەرە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە 14ـی تشرینی دووەمی 2026، جارێکی دیکە لەم بازگەیە رێگری لە تێپەڕبوونی بارهەڵگرەکان دەکرێت و ئەوانیش رێگەیان داخستووە و بەمەش هاتوچۆی نێوان کەرکووک - هەولێر پەکیکەوتووە.

بەهۆی داخرانی بازگەکە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و شۆفێران دروست بوو، تا کار گەیشتە ئەوەی یەکێک لە پۆلیسەکان بەشەق لە شۆفێرێک دەدات کە ڤیدیۆکە لەلایەن پەیامنێری کوردستان24 هێمن دەلۆ تۆمار کراوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری لە نێو میدیا و تۆڕەکۆمەڵایتییەکان دروست کردووە.

مازن غەریب ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی گوت: فەرماندەیی پۆلیس سزای پۆلیسەکەی داوە و بڕیاریدا بۆ ماوەی پێنج رۆژ رایبگرێت تا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.