وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

K24 - هەولێر
بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و بانگهێشتی هەردوو وه‌زیرانی دارایی و ناوخۆی عێراقی کردووە بۆ ئەوەی چەند پرسیارێکیان ئاراستە بکرێت.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی، دانیشتنی رۆژی شه‌ممه 12/8/2023ی په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕگه له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه بانگهێشتی هه‌ریه‌ك له ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی و عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق كراون و به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه پرسیاریان ئاڕاسته ده‌كرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پڕۆژه‌یاسای به‌كرێدانی زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كان ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، كه له 15 مادده پێكهاتووه، جگه له‌مه‌ش بابه‌تێكی دیكه بڕیاره خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ رەشنووسی یاسای هەموارکردنی ماددەی بیست و یەکەمی یاسای خاوەنکارانی ژمارە 25ی ساڵی 1960 بكرێت.
بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی عێراق بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران، لەکاتێکدایە دووشەممە 7ـی ئابی 2023، رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی کە وەزارەتی دادی عێراق دەری دەکات، رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراقی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەپێی رێنماییەکان، دەبێت ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی (2023 – 2024 - 2025) بکرێت.