مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی فوئاد مەعسووم دەکات

K24 – هەولێر
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی فوئاد مەعسووم سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق دەکات و سەرەخۆشی لێدەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی هاسەرەکەی.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بەڕێز د.فوئاد مەعسووم:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو ڕووناک عەبدولواحید-م بیست .
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. خوای دلۆڤان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان