محەممەد عەریف: تۆمەتەکانی بەرپرسەکەی یەکێتی لە خورماتوو بۆ کوڕەکەم هەڵبەستراون

K24 – هەولێر:
به‌رپرسی نووسینگه‌ی مه‌هدی ته‌قی ئامرلی، رایگەیاند، ڤیدیۆی رووداوه‌كه له‌به‌رده‌ستن و راستییه‌كان نیشان ده‌ده‌ن و له‌ڕێگه‌ی یاساوه دوایین بزمار له تابوتی هه‌ژموونی ئه‌و به‌رپرسه ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی له كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كه‌یان تۆقیوه و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندیش جیابوونه‌ته‌وه و به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ی نووسینگه‌كه‌یانه‌وه هاتوون.
محەممەد عەریف، به‌رپرسی نووسینگه‌ی مه‌هدی ته‌قی ئامرلی، له لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ كوردستان 24، له په‌راوێزی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی حه‌شدی كوردی له خورماتوو له‌باره‌ی برینداركردنی كوڕه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌و شاره لێدوانه‌كانی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق ره‌تكرده‌وه و گوتی: تۆمەتەکانی بەرپرسەکەی یەکێتی لە خورماتوو بۆ کوڕەکەم هەڵبەستراون.
محه‌مه‌د عه‌ریف ده‌شڵێت: ڤیدیۆی رووداوه‌كه له‌به‌رده‌ستن و راستییه‌كان نیشان ده‌ده‌ن و له‌ڕێگه‌ی یاساوه دوایین بزمار له تابوتی هه‌ژموونی ئه‌و به‌رپرسه ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی له كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كه‌یان تۆقیوه و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندیش جیابوونه‌ته‌وه و به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ی نووسینگه‌كه‌یانه‌وه هاتوون.
ئەمڕۆ هەینی (11ـی ئابی 2023)، مه‌لا كه‌ریم شوكر، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق، روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه بڵاوکردەوە، كه رووداوه‌كه‌ی برینداریكردنی كوڕی محه‌مه‌د عه‌ریف، به‌رپرسی نووسینگه‌ی حه‌شدی كوردیي له‌و شاره تۆماركردووه و دەڵێت: ئه‌وه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا هاتووه چه‌واشه‌كارییه و به‌شێكی بڕاوه.
هەروەها گوتیشی: "تەواوی بەڵگەکانمان پێشکەش بەلایەنی پەیوەندیدار کردووە و چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بڕیاری دادگاین بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسەکە و ئەم ھەوڵانەش ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بەڕاستی پیلانێکی مەترسیدار ھەیە بۆ زیاتر تێکدانی ئاسایشی شارەکە".
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه مه‌لا كه‌ریم شوكر رایگه‌یاند، كه له هه‌وڵێكی تیرۆریستی رزگاری بووه، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساتی رووداوه‌كه له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه. له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كاتێك گه‌نجێك له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی كارتێك راده‌ستی مه‌لا كه‌ریم شوكر ده‌كات و دواتر گه‌نجه‌كه له‌لایه‌ن خۆی و ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه‌وه په‌لامار ده‌درێت.