داعش: ته‌قينه‌وه‌كه‌ى به‌غدا ئێمه بووين
رێكخراوى داعش به‌رپرسيارێتى خۆى له‌و ته‌قينه‌وه خۆكوژييه راگه‌ياند، كه ئه‌مڕۆ له به‌غدا بووه هۆى كوژرانى شه‌ش كه‌س و برينداربوونى 20 كه‌سى ديكه.
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى داعش به‌رپرسيارێتى خۆى له‌و ته‌قينه‌وه خۆكوژييه راگه‌ياند، كه ئه‌مڕۆ له به‌غدا بووه هۆى كوژرانى شه‌ش كه‌س و برينداربوونى 20 كه‌سى ديكه.
ته‌قينه‌وه خۆكوژييهكه له كازمييهى شيعه نشينى باكوورى خۆرئاواى به‌غدا روويدا.
ئاژانسى ئه‌عماقى سه‌ر به رێكخراوى داعش بڵاويكرده‌وه، چه‌كدارێكى خۆكوژ له ناو كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى له گۆڕه‌پانى عه‌ده‌نى كازمييه خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه.
پێشتريش داعش له مانگى رابردوودا به‌رپرسيارێتى خۆى له ته‌قينه‌وه‌يه‌كى خۆكوژى راگه‌ياند، كه به گه‌وره‌ترين كرده‌وه‌ى خۆكوژى هه‌ژمار ده‌كرا و به هۆيه‌وه 292 هاووڵاتى له به‌غدا كوژران.