هادی عامری: 439 هەزار مامەڵەی قەرەبووکردنەوەی ماددەی 140 تەنیا واژۆیان ماوە
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 دووپاتیكرده‌وه، له كۆبوونهوهکەیاندا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی هەڵوەشاندنەوەی هه‌موو بڕیاره‌كانی مه‌جلس قیاده‌ی سه‌وره و لیژنه‌ی كاروباری باكوور كراوەتەوە و راشیگەیاند، زیاتر له 439 هه‌زار مامه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه ئاماده‌كراون و ته‌نیا واژۆكردنیان ماوه و له‌سه‌ر میكانیزمی دابه‌شكردنه‌كه‌ش گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
رۆژی یەکشەممە (13ـی ئابی 2023)، هادی عامری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ئه‌مڕۆ له لیژنه‌ی مادده‌ی 140 تاوتوێی دوو بابه‌تیان كرد، بابه‌تێكیان تایبه‌ته به ناوچه جێناكۆكه‌كان له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه، كه له خانه‌قین ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته ره‌بیعه، جه‌ختمان كرده‌وه كه دوو شتی گرنگ له‌و شوێنانه هه‌ن، یه‌كێكیان بڕیاره‌كانی قیاده‌ی سهورهیه، كه ده‌بێت هه‌وو ئه‌و بڕیارانه هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه، ئه‌م ههڵوهشاندنهوهیهش پێویستی به ده‌ركردنی یاسایەكه له په‌رله‌مان.
عامری گوتیشی، هەروەها بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی كاروباری باكوور كه له ساڵی 2012 هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه، هیوادارین ئه‌مه‌ش كارا بكرێت. پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌یانگرێته‌وه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه و زه‌وییه‌كان بۆ خاوه‌نه رهسهكانیان بگه‌ڕێندرێنه‌وه.
لەبارەی بابه‌تی دووه‌می کۆبوونەوەکە، هادی عامری باسی لەوەکرد، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئهوانەی كه مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه، ژماره‌یان یه‌كجار زۆره و ژماره‌یان زیاتر له 439 هه‌زار مامه‌ڵه‌یه كه بۆ واژۆكردن ئاماده‌كراون، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 روونیکردەوە، "به‌داخه‌وه بودجه‌ی دیاریكراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زۆر كه‌مه و ته‌نیا 100 ملیاریان د‌یاریكردبوو، به‌ڵام به هه‌مواركردنه‌وه كردوومانه‌ته 200 ملیار دینار، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ش بێت، پێویستمان به زیاتر له 22 ساڵه تا ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ینه‌وه".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، هادی عامری داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد، گرنگی زیاتر به شایسته‌كانی ماددەی 140 بده‌ن و ئاشکرایکرد، "زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه پێویستن بۆ ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه و هه‌ندێكیان له دۆخێكی كارهساتباردان بۆیە داوا لە پەرلەمان ده‌كه‌م ئه‌و بڕه پارەیەمان بۆ زیاد بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شی بكه‌ین".
لەبارەی شێوازی قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی کە ماددەی 140 دەیانگرێتەوە، هادی عامری رایگەیاند، لەسەر میكانیزمی دابه‌شكردن رێككه‌وتووین بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنه‌كه‌دا هه‌بێت.
رۆژی یەکشەممە (13ـی ئابی 2023)، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ماددەی 140 بە ئامادەبوونی هادی عامری سەرۆکی لیژنەکە و بە سەرۆکایەتی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ماددەی 140 و لێکەوتەکانی ئەنجامدرا.
لە کابینەکانی دیکەی حکومەتی عێراق، هەرێمی کوردستان بەردەوام جەختی لە جێبەجێکردنی ماددەی 140 کردووەتەوە، لەپێناو یەکلایی کردنەوەی کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لەم کابینەی حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای رێککەوتنی لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، جارێکی دیکە لیژنەیەک بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 پێکهێنرایەوە، بەڵام تائێستا هەنگاوی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی نەنراوە.