ئومێد خۆشناو: هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران به كه‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆكی دا جێبه‌جێكراون
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران به خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی هه‌شتی حه‌سارۆكانی دا چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵ سته‌م له هه‌ریمی كوردستان نه‌كات، له بوودجه‌ی په‌ره‌پیدانی پارێزگاكان زۆرترین خزمه‌ت به هه‌شتی حه‌سارۆكان و گه‌ڕه هاوشێوه‌كانی ده‌كرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به گه‌ڕه‌كی كه‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆك تایبه‌ت به‌شداری له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ له كوردستان24 كرد، كه له لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌ده‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كاتی پێویستدا سه‌ردانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی كرد و به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و كه‌رته‌ی دا، تا ئێستاش هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داویه‌تی جێبه‌جێ بووه.
پارێزگاری هه‌ولێر روونیكرده‌وه، كه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌میانی سه‌ردانیه‌كه‌ی بۆ ئه‌و كه‌رته، به‌ڵێنی به خه‌ڵكه‌كه‌ی دا خۆیان خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی كه‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆكن و هه‌ر له‌وێ ده‌مێننه‌وه و نیشته‌جێ ده‌بن، گوتیشی، سه‌رۆكوه‌زیران فه‌رمانی به وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌پێدان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێگه‌پێدان كرایه‌وه و ژماره‌یه‌كی كه‌م له هاووڵاتییان داواكارییان پێشكه‌ش كردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌رۆكوه‌زیران به هاووڵاتییانی كه‌رته‌كه‌ی راگه‌یاند، به‌پێی پێویستی و توانای به‌رده‌ستی حكومه‌ت، هاوكاری بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه دابین ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شه‌قامێكی 60مه‌تری تێدا دروست كراوه و شه‌قامێكی دیكه له‌نێوان پێنجی حه‌سارۆك و هه‌شتی حه‌شارۆك دروست ده‌كرێت، كه سوودی زۆری بۆ هه‌شتی حه‌سارۆك ده‌بێت. گوتیشی، له ئێستادا تیمه‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كه كار ده‌كه‌ن، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه دوای به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران، پێنج بیری ئاو بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه لێ دراوه.
پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق سته‌م له هه‌رێمی كوردستان نه‌كات و بوودجه‌ی دیاریكراوی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا زۆرترین خزمه‌ت به‌و گه‌ڕه‌كه و گه‌ڕه‌كه هاوشێوه‌كانی دیكه ده‌كرێت.
رۆژی (چوارشه‌ممه 12ـی ئایاری 2021) سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی سەردانی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی لە شاری هەولێر کرد.
دوای ئەوەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر ، ڕوونکردنەوەی پێویستیان لە بارەی کێشە و گرفتەکانی ئەو زەويیانە بۆ سەرۆکی حکومەت خستەڕوو، سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا، موژدەی بە خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا، کێشەکانیان چارەسەر دەکات و بوار بۆ پێدانی مۆڵەتی بیناکردن دەکرێتەوە و پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەم زەوییانە بەپێی پلانێکی گونجاو دەستپێدەکات .
سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپاردووە، لە شوێنەکانی دیكه‌ش کێشەی هاوشێوە چارەسەر بکەن و خزمەتگوزاریی پێ بگەیەنن، بۆ ئەوەی لە کاتێکی زوودا، ئاوەدانیی لەو شوێنانە دەستپێبکات.