فوئاد حوسێن و ئالینا رۆمانۆوسكی تاوتوێی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمەریکا دەکەن
K24 – هەولێر:
وەزیری دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق تاوتوێی پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتن و چارەنووسی ئاوارەکانی کەمپی هۆل و دوایین گفتوگۆکانی نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و پێنتاگۆن دەکەن.
رۆژی دووشەممە (14ـی ئابی 2023)، بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لە ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق کرد و و گفتوگۆیان لەبارەی کۆی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکان و هەوڵدان بۆ زیاتر پەرەپێدانی بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی هەردوولا کردووە، هەوەها گفتوگۆیان لەبارەی دۆسیەی گەڕانەوەی عێراقییەکانی کەمپی هۆل و دۆخی ناوچەکە کردووە.
لەلایەن خۆیەوە، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئەنجامی سەردانەکەی شاندی سەربازی و ئەمنی بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگری عێراق بۆ واشنتن روونکردنەوە و باسی لەوەکردووە کە سەردانەکە گفتوگۆی ئەرێنی لێکەوتووەتەوە لەبارەی داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.
هاوکات ئالینا رۆمانۆوسكی جەختی لە بەردەوامی پاڵپشتییەکانی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ هێزە چەکدارەکانی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی داعش دووپاتکردەوە.
رۆژی 7ـی ئابی 2023، شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سابیت محه‌ممه‌د عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و گفتوگۆی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه دووقۆڵییه‌كان و ئایینده‌ی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش كرد.
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دانوستانه‌كانی نێوان به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی تایبه‌ت بوو به هاریكارییه ئه‌منییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان واشنتۆن و به‌غدا و ئایینده‌ی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
دانوستانه‌كانی نێوان به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له‌ناو باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری "پێنتاگۆن" به‌رده‌وام بوون و تێیدا باس له په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و ئایینده‌ی بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراق و له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی چه‌كدارانی داعش له عێراق كرا.