وەزیری دارایی پێشووی عێراق و سێ کەسی نزیکی کازمی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێت
K24 - هەولێر:
ئەنجومەنی دادوەری باڵای عێراق فەرمانی دەستگیکردنی بۆ وەزیری پێشووی دارایی عێراق و سێ کەسی نزیکی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەرکرد.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق داوای لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق و پۆلیسی ئینتەرپوڵ کرد، هەریەک لە تۆمەتباران عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی پێشووی عێراق و رائید جوحی جهمادی، سهرۆكی پێشووی دهزگای ههواڵگری نیشتمانی و مهشرهق عهباس جهنابی، راوێژكاری مستهفا كازمی و ئەحمەد محەممەد نەجاتی، سکرتێری تایبەتی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دهستگیر بكهن.
لەلای خۆیەوە داواکاری گشتی عێراق داوای لە پۆلیسی ئینتەرپوڵ کرد لە ئەگەری دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان حکومەتی عێراق ئاگادار بکەنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ بکەن.
بە گوتەی دەسەڵاتدارانی عێراق، تۆمەتبارکردنی ئەو بەرپرسانە دەگەڕێتەوە بۆ تێوەگلانیان لە دۆسیەی "دزی سەدە".