نێچیرڤان بارزانی: پارتی دەبێت وه‌ك هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ر و تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌یرانه‌كان
K24 - هەولێر:
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی 77هەمین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی حزبەکەیەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: شانازییه بۆ پارتى كه دواى ئه‌و ته‌مه‌نه درێژه، هێشتا به گوڕوتینه‌وه له گۆڕه‌پانى خه‌بات به‌رده‌وامه و نوێنه‌رایه‌تیى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: ئه‌مڕۆ 16ى ئاب، به‌ڕێز و شكۆوه یادى رووداو و وه‌رچه‌رخانێكى گه‌وره‌ى چاره‌نووسساز له مێژووى گه‌لى كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه كه حه‌فتا و حه‌فت ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتیمان پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه. گوتیشی: له‌م یاده‌دا سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكى دامه‌زرێنه‌ر و ڕێبه‌رى گه‌لى كوردستان بارزانیى نه‌مر و ته‌واوى شه‌هیدان و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌ر و خه‌باتگێڕ و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه ده‌نێرین كه خه‌باتیان كردووه و له‌پێناو ئازادیى كوردستاندا گیانیان به‌خشى.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی پارتی به گه‌رمى پیرۆزبایى له سه‌رۆك بارزانى، له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، له مه‌كته‌بى سیاسى و كۆمیته‌ى ناوه‌ندى و ته‌واوى ئۆرگانه‌كان و كادیران و ئه‌ندامان، له ئافره‌تان و قوتابیان و لاوان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى پارتى و گه‌لى كوردستان به‌گشتى ده‌كات. گوتیشی: هیواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وام و سه‌رفرازى بۆ پارتیمان و بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی لە 77هەمین ساڵڤەگەڕی دامەرزاندنی پارتی دەڵێت: شانازییه بۆ پارتى كه دواى ئه‌و ته‌مه‌نه درێژه، هێشتا به گوڕوتینه‌وه له گۆڕه‌پانى خه‌بات به‌رده‌وامه و نوێنه‌رایه‌تیى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كات بۆ گه‌یشتن به خه‌ون و ئامانجه‌كانى. پارتى چۆن حه‌فتا و حه‌فت ساڵ به‌رله ئه‌مڕۆ وه‌ك پێویستییه‌كى مێژوویى له خه‌ون و خۆزگه و ئامانجه‌كانى گه‌لى كوردستانه‌وه له دایك بوو، ئه‌مڕۆش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارییه‌كان و به‌دیهێنانى داهاتوویه‌كى باشتر، به ئومێده‌وه ڕێبهرایهتیى خه‌ڵكى كوردستان و ئامانجه باڵاكانى ده‌كات.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامەکەیدا روونیشیکردەوە، ئه‌مڕۆ هێنده‌ى مێژوو و گه‌وه‌ره‌یى و قوربانیدانى پارتى، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى پارتیش مێژوویى و گه‌وره‌یه. بۆیه ده‌بێ وه‌ك هه‌میشه ئه‌وپه‌ڕى ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى جێبه‌جێ بكات و كۆكهرهوهى هه‌مووان و ده‌ستپێشخه‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ر و تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌یرانه‌كان، پارێزه‌ر و پێشه‌نگى ته‌بایى و یه‌كڕیزى و پێكه‌وه‌یى و یه‌كترقبووڵكردن و هاریكارى بێت، ڕۆڵى كارا و كاریگه‌رى خۆى له پاراستنى ئازادى و دیموكراسى و ماف و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان و چه‌سپاندنى فیدراڵیدا بگێڕێت.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "سڵاو له هه‌موو پارتییه‌ك له هه‌ر كوێ بێت، هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه و ته‌واوى گه‌لى كوردستان ده‌خوازم".