لە نزیک سنووری عێراق - ئێران هەست بە بوومەلەرزە کرا

بوومەلەرزە
بوومەلەرزە

K24 - هەولێر:

بەرە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی ئاب، لە ناوچەیەکی پارێزگای بەسرە، کە دەکەوێتە نزیک سنووری نێوان عێراق و ئێران، هەست بە بوومەلەرزە کرا.

بە گوێرەی راپۆرتێکی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، بەرە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:45 خولەک، لە نزیک سنووری عێراق – ئێران، لە رۆژهەڵاتی ئەهواری حوەیزە لە پارێزگای بەسرە بوومەلەرزەیەک هەستی پێکرا.

ئاماژە بەوەشدراوە، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 3.4 پلەی رێختەر بووە و هیچ زەرەز و زیانێکی نەبووە.

ئەهواری حوەیزە یەکێکە لە ئەهوارەکانی عێراق و دەکەوێتە نێوان هەردوو پارێزگای میسان و بەسرە.