کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ئەمڕۆوە پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و بەراورد بە رۆژانی رابردوو پلەی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/8/2023، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری تۆزێکی سووک لەکاتەکانی ئێوارە، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 42 پلەى سیلیزى
سلێمانی :39 پلەى سیلیزى
دهۆک : 40 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 43 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 42 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 41 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 31 پلەى سیلیزى
سۆران : 38 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 44 پلەى سیلیزى
دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو، دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ھەفتە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە لەژێر شەپۆلێکی گەرمای بەھێزبوو بەرزترین پلەکانی گەرما تا ئاستێکی پێوانەی لە وێستگە جیاجیاکان لەسەر ناوچەکەمان تۆمارکران، دەتوانین بڵێین رۆژی چوارشەممە دوایین کات بوو بۆ بەرزی پلەکانی گەرما لە رۆژانی داھاتوو دەگەڕێتەوە ئاستی ساڵانەی خۆی.