فەرماندەیی گشتیی لوبنان: بەسەدان سووریمان دەستگیرکردووە کە هەوڵیان دەدا دزە بکەنە لوبنان
K24 - هەولێر
فەرماندەیی گشتیی سوپای لوبنان ئاشکرای کرد، لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەوڵێکیان پووچەڵ کردۆتەوە کە سەدان هاووڵاتی سووریایان دەستگیرکردووە، کە هەوڵیانداوە بە قاچاغ بچنە ناو لوبنان.
فەرماندەیی گشتیی سوپا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، "یەکەیەکی سوپا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، لە چەند کاتێکی جیاوازدا هەوڵی دزەکردنی نزیکەی 700 سووریان پوچەڵکردووەتەوە، کە هەوڵیاندەدا لە سنووری سووریاوە بچنە لوبنان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی خەڵک و دزەکردنی نایاسایی لە سنوورە وشکانییەکانەوە بووە".
ژمارەی پەنابەرانی سووری لە لوبنان یەک ملیۆن و 800 هەزار پەنابەرە، کە نزیکەی 880 هەزاریان لە کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمارکراون.