بومەلەرزەیەک لە سلێمانی روویدا

دیمه‌نێكی شاری سلێمانی
دیمه‌نێكی شاری سلێمانی

K24 – سلێمانی

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 26/8/2023، بومەلەرزەیەک لە سلێمانی روویدا.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردستان24ی گوت: "كاتژمێر 6:31 خولەکی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ  لە باكووری رۆژئاوای سلێمانی و نزیك زنجیرە چیای پیرەمەگروون بومەلەرزەیەک  بە گوڕی (3.1 ) پلەی رێختەر روویدا.

گوتیشی: "بومەلەرزەكە بە قوڵای شەش كیلۆمەتر و بە دووری (25) کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانی روویداوە و چەقی بومەلەرزەکە لە نێوان گوندەکانی هەنارانی سەروو و کانی مەنم بووە".