کەشناسی: پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت
K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر دادەبەزێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی، کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی دووشەممە 28/8/2023، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 38 پلەى سیلیزى
دهۆک : 41 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 43 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 41 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 43 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 25 پلەى سیلیزى
سۆران : 39 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 43 پلەى سیلیزى