فەرھادی دووەم كۆچی دوایی كرد
زیاتر لە 20 ساڵ دوور لە ئاوەدانی ژیانی بەسەربرد
K24 - ھەولێر
سەر لەبەیانی ئەمرۆ حوسێن كۆكەن ناسراو بە خالۆ حوسێن كە بە فەرھادی دووەم لە رۆژھەڵاتی كوردستان دەناسرا، لەتەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
ئەمرۆ سێشەممە حوسێن عوسمانی ناسراو بە خاڵە حوسێن لە نەخۆشخانەیەكی شاری كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد، خالۆ حوسێن دوای ئەوەی لەبوردوومانەكاندا ھاوسەری و چوار منداڵی گیان لەدەست دەدەن، ئاوەدانی بەجێ دەھێلێت و بۆ ماوەی 21 ساڵ بە قولینگەكەی لەگوندی بانەورێی سەر بە ناحیەی باینگانی پاوە 11 ژوور لە ناو شاخدا دروست دەكات و بە فەرھادی دووەم ناسراوە.
خاڵۆ حوسێن لەو ماوەیەدا ئەو داھاتەی لە گەشتیاران بە دەستیھێناوە، بۆ دروستكردنی قوتابخانەو یارمەتیدانی ھەژاران خەرجی كردووە.
خاڵە حسێن یەكێكە لە قوربانیانی جەنگ لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێران-عیراق ١٩٨٠ -١٩٨٨ بە بۆردمانی سوپای عێراق گوندەكەیان بۆردمان دەكرێت و ماڵەكەی دەسوتێت، بەرلەوە هاوسەرەكەیو سێ كوڕی گیان لەدەستدەدەن و تا گیانی لە دەستدا بە تەنیایی دوور لە ئاوەدانی ژیانی فەرەنسا.
.jpg)

.jpg)