دادگای میونشن به‌تۆمه‌تی كوشتنی منداڵێكی ئێزدی سزای زیندانی به‌سه‌ر ئافره‌تێكی ئه‌ڵمانیدا سه‌پاند

K24 – هەولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، دادگای میونشن به تۆمه‌تی كوشتنی منداڵێكی ئێزدی بڕیاری زیندانیكردنی نزیكه‌ی 15 ساڵی به‌سه‌ر ئافره‌تێكی ئه‌ڵمانیدا سه‌پاندووه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 29ـی ئابی 2023) رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ "Daily Mail"ـی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دادگای میونشن بڕیاری زیندانیكردنی 14 ساڵی به‌سه‌ر ئافره‌تێكی ئه‌ڵمانیدا سه‌پاندووه، كه دوای په‌یوه‌ندیكردنی به رێكخراوی داعش، منداڵێكی ئێزدی ته‌مه‌ن پێنج ساڵی كوشتووه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ روونیكردووه‌ته‌وه، جێنیڤه‌ر ڤینش، ئه‌و ئافره‌ته ئه‌ڵمانییه‌ی به كوشتنی منداڵه ئێزدییه‌كه تۆمه‌تباره، پێشتر دوای په‌یوه‌ندیكردنی به رێكخراوی داعش، له ریزه‌كانی "پۆلیسی ره‌وشت"ـی سه‌ر به‌و رێكخراوه كاری كردووه.
ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، ڤینش و هاوژینه‌كه‌ی كه له ریزه‌كانی داعشدا شه‌ڕی ده‌كرد، ئه‌و منداڵه ئێزدییه‌یان وه‌ك كۆیله كڕیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌یاندا كار بكات، به‌ڵام له ئه‌نجامی ماڵه‌ی خراپ و تینوویه‌تی و به‌ستنه‌وه‌ی له‌به‌ر تیشكی خۆر، گیانی له‌ده‌ستداوه.
دادگای میونشن تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ڤینش به ده‌مانچه هه‌ڕه‌شه‌ی له دایكی منداڵه ئێزدییه‌كه كردووه، كه ئه‌گه‌ر بۆ منداڵه‌كه‌ی بگریێت، ده‌یكوژێت.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ نووسیویه‌تی، ڤینش تێیههڵچوونهوهی بۆ بڕیاره‌كه‌ی دادگا كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادگاوه ره‌تكراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ساڵی 2021 له‌لایه‌ن دادگاوه ئه‌و تۆمه‌ته‌ی رووبه‌ڕوو كراوه‌ته‌وه و بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تاییش به‌سه‌ر هاوژینه‌كه‌یدا سه‌پێنراوه.
دوای ئەوەی لە مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا، دادگای فیدراڵی ئەڵمانی فەرمانی بە دادگای میونشن کرد، دۆسیەی دادگایی‌کردنی ئافره‌تێكی ئەڵمانی کە بەناوی جێنیڤەر ڤینش ناسێندراوە و تەمەنی 32 ساڵە، جارێکی دیکە بکاتەوە کە لە (25ـی ئۆکتۆبەری 2021) بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزادراوە و دادگای فیدراڵی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەکردووە، تاوانەکانی ئەو ئافره‌ته ئەڵمانییە بەپێی یاساکانی ئەو وڵاتە سزای زیاتر دەیگرێتەوە.
بەگوێرەی فەرمانەکەی دادگای فیدراڵی ئەڵمانیا، ئەو ئافره‌ته ئەڵمانییە تۆمەتبارە بە گیانلەدەستدانی کچە منداڵێکی ئێزدی پێنج ساڵان، دوای ئەوەی هاوژینەکەی کە ئەندامی داعش بووە، لە حەوشی ماڵەکەیان بە زنجیر بەستوویەتییەوە و لە تینوێتیدا گیانی لەدەستداوە، بەڵام هیچ رێگرییەکی لێنەکردووە.
هەروەها دادگای فیدراڵی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بۆیان دەرکەوتووە دادوەرەکان هەڵەیان کردووە لە بڕیارەکەیان لە مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا لەبارەی سزادانی ئەو ئافره‌ته ئەڵمانییە بەهۆی "دۆسیەیەکی کەمتر توند"ی تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی، چاوپۆشی‌یان لە بارودۆخە قورسەکان کردووە، کە بەگوێرەی یاساکانی ئەڵمانیا ئەو تۆمەتانەی لەسەر ئەو ئافره‌ته ئەڵمانییەیە، رەنگە بگاتە سزای زیندانی هەتاهەتایی.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی (DPA)ـی بڵاویکردبووه‌وه، پارێزەری ئافره‌ته ئەڵمانییەکە لە دادگای میونشن نامایەکی بریکاردارەکەی خوێندووەتەوە و ئاماژەی بە پەشیمانی لەوەی رووداوە دەرىڕیوە و دانی بەوەشدا ناوە کە ئەویش بەرپرسیار بووە لە گیانلەدەستدانی ئەو کچە ئێزدییە، باسی لەوەش کردووە، کە سزای شایستەی خۆی وەرگرتووە، وەک ئاماژەیەک بۆ ناڕازیبوون بە دووبارە دادگاییکردنەوەی.
رۆژی چوارشەممە (19ـی تەمموزی 2023)، پرۆسەی دادگایی‌کردنی ئەو ژنە ئەڵمانییە لە میونشن دەستیپێکردەوە بڕیاریش وابوو هەشت دانیشتنی دادگا بۆ ئەنجام بدرێت و لە کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا "مانگی ئابدا" بڕیاری نوێی سزادانی بۆ دەربچێت، به‌م شێوه‌یه ئه‌مڕۆ 29ـی ئابی 2023، بڕیاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه بۆ ده‌رچوو.