ماجید شنگالی: جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا كاری له‌سه‌ر بكرێت بێئه‌نجام ده‌بێت

K24 - هەولێر:
په‌رله‌مانتارێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، مادده‌ی 140 به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا كاری له‌سه‌ر بكرێت، بێئه‌نجام ده‌بێت، ده‌شڵێت، حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی هاوشێوه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی بڕیار ده‌دات به‌ڵام جێبه‌جێ ناكرێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 29ـی ئابی 2023) ماجید شنگالی، په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به رێگری و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان له‌دوای په‌سندكردنی ده‌ستوور له ساڵی 2005ـوه تا به ئێستا ده‌گات، هیچ بڕگه و مادده‌یه‌كی ده‌ستوورییان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كردووه. هه‌روه‌ها گوتی، سه‌باره‌ت به مادده‌ی 140، ته‌نیا بڕه پاره‌یه‌كی 10 ملیۆن دیناری وه‌ك قه‌ره‌بوو به زیانبه‌ركه‌وتووان كه‌وت، ئه‌گه‌رنا تا ئێستا سه‌باره‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی سنووری مادده‌ی 140، نه سه‌رژمێری كراوه و نه راپرسیش ئه‌نجام نه‌دراوه.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان دژی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـن، به‌ڵام به زمان به ئاشكرا ده‌رینابڕن، به‌ڵكوو له ناوخۆیاندا به ته‌واوه‌تی دژی جێبه‌جێكردنی مادده‌كه‌ن. روونیشیكرده‌وه، رێگریكردن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كه‌ركووك و شنگال و شوێنه‌كانی دیكه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگه نادرێت مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت.
ماجید شنگالی هاوكات باسی له‌وه كرد، ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه ترسیان له پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك و شوێنه‌كانی دیكه، بۆیه تا پێیان بكرێت رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بكه‌ن بۆ شاره‌كه. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی هاوشێوه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمییه، بڕیار ده‌دات، به‌ڵام جێبه‌جێ ناكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی پارتی له‌باره‌ی ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه، گوتی، پارتی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه بێده‌نگه و خۆی لێ ده‌دزێته‌وه. جه‌ختیشیكرده‌وه، جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا، بێئه‌نجام ده‌بێت، به‌تایبه‌تی كه 20 ساڵ بۆ جێبه‌جێكردنی دانراوه.
رۆژی (دووشەممە 28ـی ئابی 2023) دیلان بارزان، په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، له‌دژی رادەستکردنەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی له كه‌ركووك، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی و عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه و رێگه‌ی چوون و هاتنی نێوان كه‌ركووك ـ هه‌ولێریان داخستووه.
په‌یامنێرمان له كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له شه‌وی رابردووه‌وه لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له دژی بڕیارێکی محەممەد شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كه‌ركووك كه دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـەوە فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووكی تێدابووه، خۆپێشاندان ئەنجامدەدەن.
وەکو ئەوەی پەیامنێری کوردستان24 باسی کرد، خۆپێشاندەرەکان ئه‌مڕۆ هه‌ردوو رێگه‌ی چوون و هاتنی نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووكیان داخستووه و خێوه‌تیان هه‌ڵداوه و ئاسته‌نگیان بۆ هاتووچۆی شۆفێرانیش دروستكردووه.
هاوکات سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکووک بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەیانی ئەمرۆ بەهۆی ئەوەی بەشێک لەلایەنگرانی حەشدی شەعبی و عەسائبی ئەهلی حەق ڕێگەی سەرەکی نێوان هەولێر - کەرکووکیان داخستووە و خێمەیان هەڵداوە، دەیان قوتابی نەیانتوانیوە بگەنە هۆڵی تاقیکردنەوەکان و تاقیکردنەوەی خولی دووەم ئەنجامبدەن.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، کاتژمێر 07:00ـی بەیانی ژمارەیەک قوتابی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ تاقیکردنەوەی خولی دووەم ویستویانە بچنە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، بەڵام لەلایەن لایەنگرانی عەسائبی ئەهلی هەقەوە رێگریان لێکراوە.
هەمان سەرچاوەی کوردستان24 گوتیشی، دوای ئەوەی ئەو قوتابیانە پەیوەندیان پێوەکردوون، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووکیان ئاگادارکردوەتەوە تاوەکو رێگە بەو قوتابیانە بدەن بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن، بەڵام دوای چەند هەوڵێک لایەنگرانی حەشدی شەعبی ڕێگەیان بەو قوتابیانە نەداوە و بە دار و کەرەستەی ئاسن رووبەرووی ئەو قوتابیانە بوونەتەوە.