هاتنی زیارەتکاران لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامە

K24 – سۆران:
هاتنی زیاره‌تكارانی شیعه بۆ به‌شداریكردن له چله‌ی ئیمام حوسێن له‌شاره‌كانی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف به‌رده‌وامه و شیعه‌مه‌زهه‌به‌كان له وڵاتانی ئێران، توركیا، رووسیا، جۆرجیا، كازاخستان و ئازه‌ربایجان له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به‌رده‌وامه.
بۆ دوازده‌هه‌مین رۆژی له‌سه‌ریه‌كه زیاره‌تكارانی شیعه‌مه‌زهه‌ب له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران دێنه هه‌رێمی كوردستان، ده‌روازه‌كه به‌شێوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری به‌ڕوویاندا كراوه‌یه و ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ فه‌راهه‌مكراوه.
سیروان حوسێن، گوته‌بێژی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، "ئامادەکارییەکانمان تەواوکردن لە زیادکردنی 41 کۆمپیتەری پاسەپۆڕت و لەگەڵ 14 دانەی خۆمان کە بۆ خولەکێک دەتوانین 55 گەشتیار تێپەڕێنین، شوێنی حەوانەوە بۆ ئافرەتان و پیاوان بە جیا دابین کراوە لەگەڵ شوێنی نزا و نوێژ و هەر پێداویستیەکی دیکە، تەواوی دەزگا میرییەکانیش راسپێردراون کە پێویستبێت لێرە وجودیان هەبێت و ئێستا لە کاردان".
لەلایەن خۆیەوە سالار ته‌حسین، به‌ڕێوه‌به‌ری نیشینگه و پاسپۆڕتی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، بە کوردستان24ـی گوت، 28 هەزار زیارەتکار هاتوونە و گەڕانەوەش دەستی پێکردووە کە نزیکەی هەشت هەزار زیارەتکار گەڕاوەتەوە، جیاواز لە ساڵی رابردوو زیارەتکاری وڵاتی دیکەش لێرەوە هاتوون لە وڵاتەکانی جۆرجیا، ئازەربایجان، رووسیا و تورکیا کە ژمارەیان دەگاتە 1500 کەس و چوارسەد کەسیشیان لێرە گەڕاونەتەوە.
ئاماری نیشینگه‌و پاسپۆرتی حاجی ئۆمه‌ران ده‌ریده‌خات له هه‌ژده‌ی مانگه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 60 هه‌زار کەس كه‌زۆربه‌یان زیاره‌تكاری شیعه مەزهەبی ئێرانین و له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە هاتوون و لە رێککەوتنەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێرانیش ئامادەکاری بۆ هاتنی 500 هەزار زیارەتی کراوە.
رۆژی (26ـی ئابی 2023) نەسروڵا رەشنودی، کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، هیوادارن خەڵکی ئەوان کە بۆ زیارەتکردن دەچنە ناوچە پیرۆزییەکان دوعای خێر بۆ خەڵک و حکومەتی کوردستان بکەن بۆ ئەو هەموو خزمەتگوازارییەی کە پێشکەشیان کردوون. ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە باشترین شێوە هاوکاری زیارەتکارانی کردووە.
کونسوڵی گشتی ئێران، گوتی: "سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین بۆ پێشکەشکردنی ئەو هەموو خزمەتگوزاریانەی کە پێشکەشی زیارەتکارانی ئێمەی کردووە".
لەلایەن خۆیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پارساڵ ئەزموونێکی نوێ بوو یەکەمینجار بوو لەو رێگەیەوە پێشوازی لە زیارەتکاران بکرێت، ئەم ئەزموونەوەش زۆر بە سەرکەوتوانە کۆتایی هات بووە مایەی رەزامەندی زیارەتکاران و حکومەتی ئێران.
ئاماژەی بەوەشدا، لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە تاکو بازگەی شێراوە هەرچی خزمەتگوازری هەیە پێشکەشی زیارەتکاران دەکرێن.
پارێزگاری هەولێر، دەشڵێت: مانگی رابردوو سەردانی ئێرانمان کردبوو وەزیری ناوخۆی کۆماری ئێران سوپاسی خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پێشکەشکردنی ئەم هەموو خزمەتگوزارییە بە زیارەتکاران.
ئومێد خۆشناو، باسی لەوەشکرد، "کۆماری ئێران بە ئێمە راگەیاندووە، پێشبینی هاتنی 500 هەزار زیارەتکار لەڕێگەی دەروازەی نیودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەن و رۆژانە دوو بۆ سێ هەزار زیارەتکار لەو دەروازەیەوە دێن".
چلەکەی حوسێن یەکێکە لە دیارترین بۆنە ئاینییەکان بۆ پێكهاته‌ی شیعەکان، ئەوان بە سەردانیکردنی گۆڕی حوسێن بن عەلی بن ئەبی تاڵیب کە سێیەم ئیمامی ناو شیعەکانە لە کەربەلا، شیوه‌ن دەگێڕن، هەروەها سه‌ردانی گۆڕی ئەبو فەزل عەباسی براشی ده‌كه‌ن.