کەشناسی رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند
K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان نمە باران دەبارێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو رۆژ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە 30/8/2023، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە دەبێت، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان لە هەندێک کاتدا، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
کەشناسی پێشبینی دەکات سبەی پێنجشەممە 31/8/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەورى جیا جیا، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 4 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 37 پلەى سیلیزى
دهۆک: 37 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 41 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 39 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 38 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى
سۆران : 36 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 43 پلەى سیلیزى