کەشناسی رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان نمە باران دەبارێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو رۆژ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە 30/8/2023، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە دەبێت، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان لە هەندێک کاتدا، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

کەشناسی پێشبینی دەکات سبەی پێنجشەممە 31/8/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەورى جیا جیا، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 4 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 38 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 37 پلەى سیلیزى

دهۆک: 37  پلەى سیلیزى

کەرکوک : 41 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 39 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  38 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى

سۆران : 36  پلەى سیلیزى

گەرمیان  :  43  پلەى سیلیزى