خاچی سوور: نزیکی 30 هەزار كه‌یسی كه‌سانی بێسه‌روشوێن له عێراق به‌كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه
K24 - هەولێر:
كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور لە رۆژی جیهانیی کەسانی بێسەروشوێن به‌یاننامه‌یەکی رۆژنامه‌وانی بڵاوکردەوە و تێیدا باسی لەوەکرد، تا ئێستا نزیکی 30 هەزار كه‌یسی كه‌سانی بێسه‌روشوێن له عێراق به‌كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه.
كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور لە بەیاننامەکەیدا داوا له گشت لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌كات كه هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ئەو خێزانانەی کەسوکاریان بێسەروشوێنن، راشیگەیاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كات زامه‌كانی ساڕ‌ێژ نه‌كردووه ته‌نها وه‌ڵام ده‌توانێت دڵی ئه‌و خێزانانه بداته‌وه.
ئاماژەی بەوەشداوە، له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ی رۆژی جیهانیی كه‌سانی بێسه‌روشوێن، ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار خێزان له عێراق سۆراخ ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانن، ساڵانێكه و هه‌ندێك جار ده‌یان ساڵ، نازانن ئه‌گه‌ر كه‌سه ئازیزه‌كانیان له‌ژیاندا مابن یان گیانیان له‌ده‌ستدابێت. دەشڵێت: وه‌ڵامێك نییه دڵیان بداته‌وه و له‌هه‌مانكاتدا ناتوانن بیاندۆزنه‌وه به‌وهۆیه‌وه به‌ده‌ست گرفتی سۆزداری و ئازاری ده‌رونیه‌وه ده‌ناڵێنن.
خاچی سوور ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئه‌وه‌ی باری ئه‌و خێزانانه گرانتر ده‌كات ئه‌و ئاسته‌نگانه‌یه كه زۆرجار به‌هۆی گرفتی دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
وەک كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور ئاماژەی پێداوە، خێزانه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه سه‌ربورد و چاره‌نووسی كه‌سه ئازیزه‌كانیان بۆ یه‌كلاببێته‌وه، ئه‌وه‌ش مافێكه به‌پێی یاسای مرۆیی نێونه‌ته‌وه‌یی پارێزگاری لێكراوه.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور، له عێراق، لێكه‌وته‌ی ناكۆكیه له‌دوا یه‌كه‌كان و ئه‌و كاتانه‌ش كه توندوتیژی بۆ ده‌یان ساڵ به‌رده‌وام بوو زۆرترین ژماره‌ی كه‌سانی بێسه‌روشوێنی له‌سه‌ر ئاستی جیهان لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
راشیگەیاند، سه‌دان هه‌زار كه‌س هێشتا بێسه‌روشوێنن و، به‌هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له سۆراخی ئه‌و كه‌سانه‌دان، كه زۆرینه‌یان له بێهیواییدا ده‌ژین به‌هۆی گومان و نادیاری چاره‌نوسی كه‌سه نزیكه‌كانیان.
لە به‌یاننامه رۆژنامه‌وانییەکەدا، خاچی سووردا چیرۆکی خێزانی کەسانی بێسەروشوێن دەگێڕێتەوە و یەکێک لەوانە، چیرۆکی لاوێکی تەمەن 16 ساڵە کە لە کۆمەڵگەی ئێزیدی شنگال دەڵێت: خێزانه‌كه‌م پێكهاتبوو له هه‌شت برا و یه‌ك خوشك. له ساڵی 2015 چوار له براكانم، باوكم و دایكم، هه‌روه‌ها كوڕی براكه‌م بێسه‌روشوێن بوون. من هه‌موو رۆژێك بیریان ده‌كه‌م. ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدابێت، دیمه‌نی منداڵان كه له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان شادمانن ده‌مخاته گریان.
ژان جیرۆم کاسابیانکا، بەرپرسی نێردەی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە عێراق رایگەیاند، ئەوان جگە لە رێز هیچ شتێکی دیکەیان نییە بۆ ئه‌زموون و خۆڕاگری ئه‌و خێزانانه‌ی كه به‌سه‌ر ئاسته‌نگ و نه‌هامه‌تیه‌كاندا زاڵده‌بن و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامێكن.
ئاماژەی بەوەشدا، له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2023، 994 داواكاری سۆراخیان له‌لایه‌ن خێزانی كه‌سانی بێسه‌روشوێنه‌وه پێگه‌یشتوه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نوسی كه‌سه نزیكه‌كانیان.
کاسابیانکا گوتیشی: چاره‌نووس و رێوشوێنی 171 كه‌س یه‌كلایی كراونە‌ته‌وه و پێنج كه‌سی دیكه لە دەرەوەی وڵات به خێزانه‌كانیان شادبونه‌ته‌وه.
بە گوتەی بەرپرسی نێردەی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە عێراق، تا ئێستا 28 هەزار و 892 كه‌یسی كه‌سانی بێسه‌روشوێن له عێراق به‌كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه، گوتیشی: به‌رده‌وام ده‌بین له‌پشتگیریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان تا بتوانن یارمه‌تی خێزانه‌كان بده‌ن ئه‌وه‌یان بۆ دابین بكه‌ن كه شایه‌نینە".
كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له ساڵی 1980وه له عێراق كارده‌كات و، ئامانجی سه‌ره‌كی چالاكیه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی په‌رته‌وازه‌بون، یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی كه‌سانی بێسه‌روشوێن، هه‌روه‌ها ناساندن و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی یاسای مرۆیی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكانی عێراق.