به‌رنامه‌ی له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه مێژووی كورد له كه‌ركووك و پێگه‌ی شاره‌كه تاووتوێ ده‌كات
K24 – هەولێر:
مێژووی كورد له كه‌ركووك، هه‌روه‌ها كه‌ركووك وه‌ك مێژوو و جوگرافیا و پێگه‌ی جیۆپۆڵه‌تیكی و خاڵی هه‌ره‌سه‌ره‌كی و ناوه‌ندی دانوستانه‌كانی نێوان كورد و حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق له رابردوو و ئێستادا، ته‌وه‌ری ئه‌لقه‌ی ئه‌مجاره‌ی به‌رنامه‌ی له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی و به میوانداری فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر، سیاسه‌تمه‌تداری كورد له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت.
فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر، سیاسه‌تمه‌دار سه‌باره‌ت به رابردوو و ئێستا‌ی كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه‌ركووك له سه‌ره‌تاوه شار یاخود ناوچه‌یه‌كی گرنگی مێژوویی بووه و چه‌ندین جار بووه‌ته چه‌قی ململانێی نێوان هێزه‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تیش ململانێكانی نێوان عوسمانییه‌كان و سه‌فه‌وییه‌كان، كه زۆر جار هێزێك له ده‌ستی داوه و كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌ستی هێزێكی دیكه، هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌یش، بۆیه له‌م رووه‌وه بایه‌خ و گرنگی ئه‌و شاره و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی له رووی مێژوویی و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی و جیۆپۆله‌تیكییه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی روون ده‌بێته‌وه، به‌ڵام سوومه‌ته‌مه‌نییه‌كه‌یشی خه‌ڵكی شاره‌كه و ناوچه‌كه بووه.
فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی باسی له‌وه كرد، بایه‌خی جیۆپۆله‌تیكی به لای عوسمانییه‌كان به‌تایبه‌تی زۆر گرنگ بووه، ته‌نانه‌ت خودی سوڵتان سلێمان قانوونی له ماوه‌ی جه‌نگی نێوان عوسمانییه‌كان و سه‌فه‌وییه‌كاندا، سه‌ردانی كه‌ركووكی كردووه و بۆ ماوه‌ی 18 رۆژ ماوه‌ته‌وه و له رووی مه‌یدانییه‌وه خۆی سه‌رپه‌رشتی ناوچه‌كه‌ی ده‌كرد.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كورد له مێژووی نوێ‌دا به‌تایبه‌تی له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی شانسێكی باشتری بۆ دروست بوو، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی ببنه ده‌وڵه‌ت، نه‌خاسمه دوای به‌ستنی كۆنگره‌ی پاریس، خه‌ریك بوو نه‌ته‌وه‌ی كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی ببێته خاوه‌نی قه‌واره و ده‌وڵه‌تی خۆی، به‌ڵام چاوتێبڕینی ئینگلیزه‌كان بۆ سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی كوردستان به‌گشتی و كه‌ركووك به‌تایبه‌تی، ده‌رفه‌تی به‌دیهێنانی شانسه‌كه‌ی كورد بۆ دامه‌زراندن و هێنانه‌ئارای قه‌واره و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، له‌بار چوو.
فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر جه‌ختیكرده‌وه، كه‌ركووك به درێژایی مێژوو و كۆن و نوێ رووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ته‌تریك و ته‌عریب بووه‌ته‌وه، نه‌خاسمه له سه‌رده‌می سه‌لجوقی و مه‌غۆله‌كان و دواتریش له سه‌رده‌مه نوێیه‌كان، تا كراوه توركمان و عه‌ره‌بییان بۆ ناوچه‌كه هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یان زۆر بێ و هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنن.
به گوته‌ی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد، كه‌ركووك كه به درێژایی مێژوو شه‌ڕی له‌سه‌ر بووه و به‌تایبه‌تی ململانێی نێوان عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان بووه، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به پرسی نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه نه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق له ده‌یه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م، ئه‌و بابه‌ته ده‌بێته پرسێكی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و له‌وێوه له سه‌رده‌می مه‌لیك فه‌یسه‌ڵه‌وه شاره‌كه رووبه‌ڕووی لێدانی نه‌ته‌وه‌یی بووه‌ته‌وه و هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌عه‌ره‌بكردنی به پاڵپشتی ئینگلیزه‌كان ده‌ستیپێكرد. به‌شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بیریان له‌وه كرده‌وه، بۆ له‌مه‌ودوا كه‌ركووك به‌شێك بێت له عێراقی مه‌ركه‌زی و سه‌ر به به‌غدا بێت.
فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر تیشكی خسته سه‌ر سه‌رژمێری ساڵی 1957 و گوتی، ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌وڵیان نه‌دابووایه كه‌ركووك له كورد داببڕێت و له مۆركی كوردستانی بكات، كورد هه‌رگیز ئاماده نه‌بوو ئه‌و هه‌ستیارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی به‌رامبه‌ر به بابه‌ته نیشان بدایه، به‌ڵكو هه‌وڵی ده‌دا له رووی مرۆییه‌وه بڕوانێته قه‌زیه‌كه‌ی و هه‌وڵه‌كان بۆ پێشخستنی.
سیاسه‌تمه‌داره‌كه‌ی كورد زیاتر بۆ ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی دوا و دووپاتیكرده‌وه، كه‌ركووك به‌ر له گه‌یشتنی به‌عسییه‌كان به ده‌سڵات له ساڵی 1963ـدا، رووبه‌ڕووی پڕۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن بووه‌ته‌وه و به به‌رنامه ئامانجیان بووه واقیعی كوردی له‌و شاره بسڕنه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌یش بوو هه‌ستاری نه‌ته‌وایه‌تی له‌لایه‌ن كورده‌وه به‌رامبه‌ر به‌و بارودۆخه‌ی سه‌ر شاره‌كه دروست بوو.
ناوبراو به گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئاداری 1970 و هه‌وڵه‌كانی پێشووتریش بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، هێمای بۆ ئه‌وه كرد، به‌عسییه‌كان له سه‌ره‌تادا به‌تایبه‌تی سه‌ددام حوسێن كه چووه لای مه‌لا مسته‌فا بارزانی سه‌باره‌ت به كه‌ركووك به‌و شێوه‌یه توند و پێ‌داگر نه‌بوون، به‌ڵكوو وایان نیشان ده‌دا كه بابه‌ته‌كه ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی برایانه و دۆستانه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ئه‌وه‌نده گه‌وره نییه، تا كێشه‌ی گه‌وره و زه‌قی لێ بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی به‌عسییه‌كان بۆسه و ته‌ڵه‌ی بۆ پرسی كه‌ركووك و ته‌نانه‌ت بۆ ریككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئاداریش ناوه‌ته‌وه، كه دواجاریش له 1974ـدا سه‌ددام پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق له رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی شۆڕش رایگه‌یاند.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له كۆن و ئێستادا یه‌ك تێڕوانینیان به‌رامبه‌ر به كورد و چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد و كه‌ركووك هه‌یه و هیچ جیاوازییه‌ك له بیركردنه‌وه‌یاندا نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه و له ئارادایه، جێگۆڕكێ و گۆڕینه‌وه‌ی رۆڵی هه‌ر یه‌كێكییانه له قۆناغه جیاوازه‌كاندا. گوتی، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا‌ی عێراق زۆر له‌وه‌ی سه‌دام حوسێن دوای په‌شیمانبوونه‌وه‌ی له رێككه‌وتننامه‌ی 11ـی ئادار و له‌وه‌ی به كوردی ره‌وا بینی به دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی یاسادانان و جێبه‌جێكردن، ئه‌وانه‌ی ئێستا زۆر كه‌متریش له‌وه بۆ كورد به ره‌وا ده‌بینن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ قه‌واره سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌هێڵن.
فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر له رووی مه‌نهه‌جییه‌تی سیاسییه‌وه پێی وابوو كورد له‌م قۆناغه و قۆناغه‌كانی دیكه‌یشدا ده‌بێت له روانگه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییه‌وه سه‌ره‌ده‌رییه‌كی به‌رژه‌وه‌ندانه له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران بكات، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌كرێت كورد به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ببه‌ستێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه توركیا چه‌ندین كێشه‌ی گه‌وره‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌یه و بۆی روون بكرێته‌وه و له كورد بگات كه نابێته مه‌ترسی به‌سه‌ر ئاسایشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی، به‌ڵكوو كورد بۆی بسه‌لمێنێت كه هۆكاری سه‌قامگیرییه له ناوچه‌كه و بۆ توركیایش، كه هه‌موو ئه‌و رێككارانه بۆ ئێران وه‌ك توركیا وایه و ده‌بێت كورد و هه‌رێمی كوردستان بیسه‌لمێنن نابنه مایه‌ی به‌ریه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌و وڵاته و هیچ وڵاتێكی دیكه. به‌و شێوه‌یه كورد پێویست ده‌كات به شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی تر و هۆشیارانه تر به‌رژه‌وه‌ندی و دنیابینییه‌كه‌ی بۆ به‌رامبه‌ره‌كانی رێكبخاته‌وه و به دیوێكی ئه‌رێنی تر ئه‌كتیڤیان بكات و ته‌وزیفیان بكاته‌وه، نه‌خاسمه كه دراوسێكانی هه‌رێمی كوردستان زۆر هه‌سته‌وه‌رن و خاوه‌نی خواست و به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌ژموونی خۆیانن.