سەرۆک بارزانی: کەریم عێراقی جێپەنجەیەکی دیاری لە بواری ئەدەب و هونەردا بەجێهێشتووە
K24 – هەولێر:
سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی شاعیر کەریم عێراقی ئاراستە دەکات و ئاماژەی بەوەکردووە، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی -م پێگەیشت، کە جێپەنجەیەکی دیاری لە بواری ئەدەب و هونەردا بەجێهێشتووە.
رۆژی هەینی (1ـی ئەیلوولی 2023) سەرۆک بارزانی، پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی ئاراستە کرد و تێیدا هاتووە، " بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی -م پێگەیشت، کە جێپەنجەیەکی دیاری لە بواری ئەدەب و هونەردا بەجێهێشتووە و لە ڕێگەی بەرهەمەکانی، خزمەتی دۆزی گەل و وڵاتی کردووە".
سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە، " پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و شاعیر و هونەرمەندە هاوڕێکانی دەکەین. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت".
رۆژی هەینی (1ـی ئەیلوولی 2023) كهریم عێراقی له تەمەنی 68 ساڵیدا لە یهكێك له نهخۆشخانهكانی ئهبوزهبی له ئیمارات بههۆی نهخۆشییهوه كۆچی دوایی كرد.
كهریم عێراقی له دایكبووی 1955ـی شاری بهغدایه، جگه لهوهی شاعیرێكی بهناوبانگه و میدیاكارێكی دیاریش بوو، لهساڵی 2019 خهڵاتی شا عهبدوڵڵا ئهلفهیسهڵی جیهانی پێدراوه.
دەقی پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی -م پێگەیشت، کە جێپەنجەیەکی دیاری لە بواری ئەدەب و هونەردا بەجێهێشتووە و لە ڕێگەی بەرهەمەکانی، خزمەتی دۆزی گەل و وڵاتی کردووە.
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و شاعیر و هونەرمەندە هاوڕێکانی دەکەین. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
مسعود بارزانی
1ی ئەیلوولی 2023ی زایینی