له‌ژێر فشاری كورددا زۆربه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركووك كشاونه‌ته‌وه

K24 - كه‌ركووك:
بارودۆخی به‌سه‌ربازگه‌كردنی كه‌ركووك تا راده‌یه‌ك هێور بووه‌ته‌وه، هاوكات ده‌نگۆی له‌كارلادانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركووك له ئارادایه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 5ـی ئه‌یلوولی 2023) دیلان بارزان، په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك به ژووری هه‌واڵی كاتژمێری 8ـی رایگه‌یاند، بارودۆخی ئه‌مڕۆی كه‌ركووك به‌راورد به رۆژانی رابردوو تا راده‌یه‌ك باشتر بووه، به‌تایبه‌ت كشانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری هێزه تایبه‌تییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له گه‌ڕه‌كه‌كانی شۆراو و ره‌حیماوه و شۆریجه و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه له كه‌ركووك.
روونیشیكرده‌وه، تا ئێستاش له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ماوه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و هێزه زۆره‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو له گه‌ڕه‌كه‌كان جێگیر كرابوون، تا راده‌یه‌كی زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه و گه‌ڕه‌كه‌كانیان چۆڵ كردووه.
دیلان بارزان باسی له‌وه‌ش كرد، له گه‌ڕه‌كی شۆریجه كه رۆژی دووشه‌ممه 4ـی ئه‌یلوولی 2023 خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی كوردی لێ ئه‌نجام درا، رێككاره ئه‌منییه‌كانی سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كه هه‌ڵگیراون و ته‌نیا هێزێكی پۆلیسی لێ ماوه و ته‌واوی هێزه‌كانی دیكه كشاونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، هاتووچۆی هاووڵاتیانی شاره‌كه تا راده‌یه‌ك ئاسایی بووه‌ته‌وه. گوتیشی، بڕیار وابوو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ـی ئهیلوول خۆپیشاندان له گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، خۆپیشاندانه‌كه به‌ڕێوه‌نه‌چوو.
په‌یامنێره‌كه‌ی كوردستان24 سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، زانیارییه‌كان باس له گۆڕینی جه‌بار تاهی ده‌كرێت، كه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركووكه، گوتیشی زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن جه‌بار تاهی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی كه‌ركووك لاده‌درێت، به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمی هیچ بڕیارێكی له باره‌یه‌وه نه‌دراوه.
ئێوارەی رۆژی شەممە، 2ـی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 05:00 ژمارەیەک گەنجی کوردی دانیشتووی کەرکووک لە دژی داخستنی رێگای سەرەکی هەولێر – کەرکووک لەلایەن هەندێک عەرەب و تورکمانی کەرکووکەوە خۆپیشاندانیان کرد. خۆپیشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەرە کوردەکان کرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا، چوار هاووڵاتی کوردی کەرکووک بە ناوەکانی (هاوکار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەممەد و حوسێن سابیر)، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان شەهید کران و نزیکەی 15 کەسی دیکەش بریندارن.
جگە لە شەهیدکردن و بریندارکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی کوردی کەرکووک، هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە، چوار رۆژنامەنووس و میدیاکاریان دەستبەسەر کرد و یەکێکی دیکەشیان بریندار کرد.