بەڵێن عەبدوڵڵا: پێشوازی لە دەستپێشخەری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کۆبوونەوە دەکەین
K24 – هەولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، پێشنیازكرا، كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و تاكو راستییه‌كان سه‌باره‌ت به پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بخرێنه‌روو، لەمبارەیەوە سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەڵێت، پێشوازی لە دەستپێشخەری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کۆبوونەوە دەکەین.
بەڵێن عەبدوڵڵا، سکرتێری حزبی زەحمەتێکشانی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان باش لەوە تێگەیشتوون عێراق پابەند نابێت بە رێککەوتنەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردسان هەر لە سەرەتاوە پابەندی رێککەوتنەکانی بووە لەگەڵ عێراق.
هاوکات راشیگەیاند، پشتیوانی پێشنیازەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئاستی باڵا و گفتوگۆکردن لەسەر کێشە و ئاڵنگارییەکان.
سکرتێری حزبی زەحمەتێکشانی کوردستان، روونیکردەوە، کوردستان لە بارودۆخە دژوارەدا پێویستی بە کۆدەنگی لایەنە سیاسییەکانە. باسی لەوەشکرد، دەبێت کێشەکان لەناو ئەنجوومەنی وەزیران چارەسەر بکرێت، هەروەها پێویستە لایەنەکان لە ئاستی باڵا بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بکەن و لەوێدا کێشەکانی خۆیان باس بکەن بۆ ئەوەی چارەسەرییەکان بخرێنەڕوو.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەیکات هەوڵێکە بۆ لەقاڵبدانی هەرێمی کوردستان و گەڕانەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم.
رۆژی چوارشەممە (7ـی ئەیلوولی 2023)، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشنیازكرا، كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و تاكو راستییه‌كان سه‌باره‌ت به پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بخرێنه‌روو..
هەروەها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، داوا لە هێز ولایەنە سیاسییە سەرەکییەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق دەکاتەوە کە شایستەکانی هەرێم وەک لە خشتەکانی بودجەدا هاتووە، خەرج بکرێت و پابەند بن بە مینهاجی وەزاریی و رێککەوتنە سیاسییەکانی پێکهێنانی حکومەت و لەو چوارچێوەیەشدا، مامەڵە لەگەڵ ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.
له هه‌مانكاتدا ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکات، کە پشتیوانی هەرێمی کوردستان بن لە بەدەستهێنانی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی بە پێی دەستوور و رێککەوتنەکان و رێگە نەدەن چیتر مافەکانی خەڵکی کوردستان بە ناڕەوا پێشێل بکرێن.