پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە
خوێندنەوە بۆ شەش پڕۆژه‌و رەشنووس دەکات
K24 - هەولێر
ئه‌مڕۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه و خوێندنه‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه و رەشنووسی یاسایی دەکرێت.
لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا هاتووه، كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌ڕۆ دانیشتنه‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه و تیایدا خوێندنه‌وه بۆ 6 پڕۆژه‌و پێشنیازەیاسا ده‌كرێت.
گرنگترین ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت و بڕیاره ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت، بریتین له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ره‌شنووسی یاسای ته‌ندروستی ده‌روونی، یاسای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه‌ی رژێمی پێشوو، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا و ره‌شنووسی دیكه‌ش له خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندان.