ئەرشەد لۆلانی: هەوڵێک لە بەغدا بۆ سزادانی خەڵکی هەرێمی کوردستان هەیە
K24 – هەولێر:
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت، بەغدا لە رێککەوتنەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بیانوو دەهێنێتەوە و بەردەوام پاشگەز دەبێتەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا، هەوڵێک لە بەغدا بۆ سزادانی خەڵکی هەرێمی کوردستان هەیە.
ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، لە میانەی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24، رایگەیاند، بەغدا بەردەوام ئەو بیرە شۆڤینییە لە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان و کورد دەگیرێتەبەر، ئەم هەنگاوەش لە پێشوودا ئەنفال گرتبوویەبەر، لە ئێستادا ئەو بیرە شۆڤینییە بە شێوەی قوتبڕینی خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدات، هەروەها ئەقڵیەتێک هەیە لە بەغدا بە ئاراستەی سزادانی هەرێمی کوردستان هەنگاو دەنێت.
هاوکات دەڵێت: پاڵنەرێکی هەرێمی و چەند لایەنێکی ناوخۆیش هەیە کە دژ بە هەرێمی کوردستان هەنگاو دەنێن، هەروەها هەوڵێک لە بەغدا بۆ سزادانی خەڵکی هەرێمی کوردستان هەیە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بەردەوام مافی هەرێمی کوردستانیان پێشێل کردووە، بەردەوام بە بیانووی جیاواز بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانیان بڕییوە.
لەبارەی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەقەرز، ناوبراو گوتی: ئەمە کارێکی یاسایی و دەستووری نییە، بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا هەموو پاندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و هیچ بیانوویەکی بۆی حکومەتی عێراق نەهێشتووەتەوە.
رۆژی هەینی (9ـی ئەیلوولی 2023)، شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و كێشانه‌ی له ئه‌مڕۆدا حكوومه‌تی فیدڕاڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵك و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دروستیكردووه، ئه‌وه‌یه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی خستووه‌ته سه‌ر خه‌رجییه راسته‌قینه‌كان "النفقات الفعلیة" كه ئه‌مه‌ش له هیچ شوێنێكی جیهان بوونی نییه.
دووبه‌ردانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌غدا نایه‌وێت پابه‌ندی بوودجه‌ی ساڵی 2023 و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه كراون، ببێت. روونیشیكرده‌وه، به‌پێی ده‌ستوور، حكومه‌تی فیدڕاڵ پابه‌ند كراوه ده‌بێت پشكی هه‌رێمی كوردستان بنێریت، به‌ڵام به‌غدا ئه‌وه ناكات و هه‌وڵ ده‌دات وه‌كو پارێزگا و قه‌زا و ناحییه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌ش كرد، كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی رۆژی شه‌ممه 9ـی ئه‌یلوولی 2023ـی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت هیچ ئه‌نجامێكی نابێت. جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌ندێك له وڵاتانی هه‌رێمی و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ده‌یانه‌وێت قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه و پیلانێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره.