هه‌ولێر و ناشفێڵ بۆ ده‌سته‌خوشکن و ده‌سته‌برا نیین؟
K24 - هەولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، پاش رێکكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و ناشفێڵ، پرسیاری ئه‌وه ده‌کرێ، بۆ ده‌سته‌خوشکه و ده‌سته‌برا نییه؟
له‌چوارچێوه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ئه‌و ناونیشانه ناونیشانێکی جیهانیه و ئێمه دامان نه‌ناوه".
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: "بنەماى دەستەخوشکبوونى شارەکان لە دواى دووەمین جەنگی جیهانییەوە لە نێوان وڵاتاندا پەرەیسەند".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "هه‌ولێر وه‌ک یه‌که‌مین شار له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌ک ده‌یه‌مین شاریش له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان ئه‌و رێکكه‌وتنه‌ی کردووه".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر:
پاش رێکكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و ناشفێڵ زۆر پرسیاری ئه‌وه ده‌کرێ، بۆ ده‌سته‌خوشکه و ده‌سته‌برا نییه؟.
ئه‌و ناونیشانه ناونیشانێکی جیهانیه و ئێمه دامان نه‌ناوه.
بەدەستەخوشکبوونی شارەکان، دەستەواژەیەکە بۆ رێککەوتنی یاسایی و کارگێڕیی نێوان دوو شارى دوو وڵات، کە پێکچوونی کۆمەڵایەتی و کولتوورییان هەیە و خواستیان هەیە پێکەوە هاوکارى و هەماهەنگیی لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا بکەن.
رۆژى 9ـى ئەیلوولی 2023، هەردوو شارى هەولێرى پایتەختی هەرێمی کوردستان و ناشڤیلی پایته‌ختی ویلایەتی تێنیسی ئەمەریکا، رێککەوتننامەى دەستەخوشکبوونی خۆیان راگەیاند و لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی شارى ناشڤیل واژۆ کرا.
بەو رێککەوتننامەیە، هەردوو کارگێڕیی شارەکە، لەڕووی پارادیپلۆماسییەوە (پەیوەندیی ئەکتەرە نادەوڵەتەکان)، دەستکراوە دەبن پەیوەندی و هەماهەنگیی جۆربەجۆریان هەبێت و لە بوارەکانی زانیاری، هونەر، کو‌لتوور، پەروەردە، یاسا، چاودێریی تەندروستی، کارگێڕی و خوێندنی باڵا و تەکنەلۆژیا، وەرزش، بازرگانی و حوکمڕانیی خۆجێیی شارەکان، هاوکارى و کاری پێکەوەییان هەبێت.
بنەماى دەستەخوشکبوونى شارەکان لە دواى دووەمین جەنگی جیهانییەوە لە نێوان وڵاتاندا پەرەیسەند، جگە لە بەهێزکردنی پەیوەندیی سیاسی و دیپلۆماسیی نێوان وڵاتان، دەرفەتێکی ئاسانکارە تا شارە گەورەکان پێکەوە لە هاوکاریی ڕاستەوخۆدا بن و لە هاوکارى و هەماهەنگیی بوارە جیاجیاکاندا دەستکراوە بن.
ڕۆژى 23ـی ئایارى 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی شاری ناشڤیلی ئەمەریکا کرد و لە گفتوگۆکانیاندا ڕێگە بۆ ڕێککەوتنی دەستەخوشکبوونی هەولێر و ناشڤیل خۆشکرا.
ناشڤیل پایتەختی ویلایەتی تێنیسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە و بە پێی ئامارى ساڵی 2020 ژمارەى دانیشتووانی 689 هەزار و 447 کەسن، شارێکی فرۆجۆرە و هاووڵاتییانی پەناهەندەى کوردی زۆر تێدا نیشتەجێیە. شارەکە لەڕووی ئابووری و گەشتیاری و تەندروستییەوە پێشکەوتووە و وا چاوەڕی دەکرێ لەگەڵ شارى هەولێردا سوودی هەمەجۆر بە یەکتر بگەیەنن.
هه‌ڵبه‌ت هه‌ولێر وه‌ک یه‌که‌مین شار له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌ک ده‌یه‌مین شاریش له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی کردوه، ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌ولێر و ئارامی و سه‌قه‌مگیری هه‌ولێر و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام و به‌یه‌که‌وه‌ژیان و هه‌وڵی به‌رده‌وامی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و خه‌ڵکی شاره‌که‌یه بۆ ژیانی باشتر.
سوپاس و ستایش و ڕێز بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی هۆو هۆکاری ئه‌و ئه‌نجامه‌بوون و به ووشه‌یه‌کیش پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوه بوون.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هه‌ولێر
10/ئه‌یلولی 2023