مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغدام
K24 – هەولێر
مەسرور بارزانی سەرۆکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغدایە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".
ئەمڕۆ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی گەیشتە بەغدا، یەکەم دیداری شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، بڕیاریشە لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆببنەوە، بڕیاریشە دواتر لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق دیداریان هەبێت.
ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان. pic.twitter.com/UKztL3bmAQ
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) September 14, 2023