مەسرور بارزانی: داوام لە سەرۆک کۆماری عێراق کرد وەکو پارێزەری دەستوور دەسەڵاتەکانی خۆی بەکار بهێنێت

K24 - هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، داوای لە سەرۆک کۆماری عێراق کردووە، وەکو پارێزەری دەستوور دەسەڵاتەکانی خۆی بەکار بهێنێت.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان کرد.

ئاماژەی بەوەشدا، گفتوگۆیان لەسەر دۆخی کەرکووک و شنگال و کێشە داراییەکان کرد.

مەسرور بارزانی لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: داوام لە سەرۆک کۆمار کرد وەکو پارێزەری دەستوور دەسەڵاتەکانی خۆی بەکار بهێنێت.